گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە هەڕەشە دەکات واز لە مامەڵەکردنی نەوت بە دۆلار بهێنێت

2019.04.05 - 11:24
سعودیە هەڕەشە دەکات واز لە مامەڵەکردنی نەوت بە دۆلار بهێنێت

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سیاسەتی وزەی سعودیە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، شانشینەکە هەڕەشەی ئەوەی کردووە مامەڵە نەوتییەکانی بە دراوی دیکەوە بکات لە بری دۆلار.

 

سێ سەرچاوەی ئاگادار لە سیاسەتی وزەی سعودیە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، شانشینی سعودیە هەڕەشەی ئەوەی کردووە، مامەڵەی فرۆشتنی نەوت لە دۆلارەوە ئەگۆڕێت بۆ دراوێکی دیکە گەر واشنتن یاسای نۆپیک جێگیر بکات.

 یەکێک لە سەرچاوەکان ئەوەی ڕاگەیاندووە، بژاردەی وازهێنان لە دۆلار لە ناوخۆی سعودیە لە نێوان چەند بەرپرسێکی باڵا تاووتوێکراوە، دواتر لە ڕێکخراوی ئۆپیک باسی لێوەکراوە و سعودیە ئەو هەڕەشەیە گەیاندۆتە ئەمریکاش.

 

باسکردن لە پرۆژەیاسای نۆپیک لە لایەن ئەمریکا وەک فشارێک دەبینرێت بۆ سەر سعودیە، بەڵام شارەزایانی ئابوری جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بۆ دروستکردنی ڕێکخراوێکی جێگرەوەی ئۆپیک لاواز دەبینن.