گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فەرمانبەرانی پلە یەک تا پلە شەش دەگرێتەوە

وەزارەتی پەروەردە کاری شۆفێریی تاکسی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات

2019.04.03 - 17:49
وەزارەتی پەروەردە کاری شۆفێریی تاکسی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی شۆفێریی کردنی تاکسی لە فەرمانبەران و مامۆستایانی قەدەغە دەکات.

لە نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستاندا كە گشتاندنی بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كردووە و وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، تیایدا هۆشداری دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی كە دەبێت بۆ لەمەودوا كاری شۆفێریی تاكسی نەكەن، نوسراوەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەكە فەرمانبەران و مامۆستایانی پلە یەك تا پلە شەش دەگرێتەوە.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند: "ئەوە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی پەروەردە پێوەی پابەند دەبێت، چونکە مامەڵەی فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بە هەمان شێوەی مامەڵەكردنی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی دیكەی هەرێم دەبێت". 

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەکرد، وردەكاری چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكە شۆڕكراوەتەوە بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە 31ی كانوونی دووەمی 2019 بڕیاری قەدەغەكردنی شۆفێریی کردنی تاكسی لە فەرمانبەرانی وەزارەتەكەی ڕاگەیاند و دواتر وەک ڕێنمایی ئەو بڕیارەی ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەکانی دیکە کرد.