گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ئەگەری شەپۆلێكی بەهێزی باران هەیە

كەشناسی سلێمانی ناتوانێت پێشبینی لافاو و كارەساتی سروشتی بكات

2019.03.29 - 12:08
كەشناسی سلێمانی ناتوانێت پێشبینی لافاو و كارەساتی سروشتی بكات

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

 فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای سلێمانی ناتوانێت پێشبینی لافاو و كارەساتی سروشتی بكات و لەو بارەیەوە چاویان لەهەولێرە زانیارییان بداتێ‌.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند " لە سەرەتای هەفتەی داهاتودا ئەگەری شەپۆلێكی بەهێزی باران بارین هەیە كە ڕووبكاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام تائێستا بە فەرمی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمەوە هیج نوسراوێك نەگەیشتوەتە دەستمان".

بەوتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بنكەی سەرەكی پێشبینیكردنی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هەولێرە و لە بنكەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك بەشی پێشبینی تێدا نییە و وتی "چاوەڕوانی نووسراوی فەرمی دەكەین لە هەر ئەگەرێك و گۆڕانكارییەك لە كەشوهەوادا".

"لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو پێشوەخت هاوڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار دەكەینەوە بەتایبەت لیژنەی فریاگوزاری خێرا و قایمقامیەتی سلێمانی بۆ گرتنە بەری ڕێوشوێنە پێویستەكان" ئاسۆ كەمال وای وت.