گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روونكردنەوەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكان

2019.03.28 - 23:28
روونكردنەوەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكان

ناس كورد-

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەبارەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوە گشتییەكان دەكات و رەتیدەكاتەوە گۆڕانكاری بەسەر كاتی ئەنجامدانیان هاتبێت.

لەراگەیەندراوێكی سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە "هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكەینەوە كە باس لەپێشخستن یان پاشخستنی وادەی ئەنجامدانی ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەكەن".

سیوەیلی لەراگەیەندراوەكەدا دڵنیایی ئەوە دەداتە قوتابیان و خوێندكارانی هەردوو قۆناغی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی كە وادەی تاقیكردنەوەكان هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە و لەوادەی خۆیاندا ئەنجام دەدرێن".