گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تایبەتە بە پرسی پێکهێنانی حکومەت

کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد

2019.03.24 - 11:39
کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە پیرمام دەستیپێکرد

 

 

ناس کورد-

شاندی یەکێتی گەیشتنە پیرمام بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ پارتیدا، کە کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ناس کورد، شاندی یەکێتی پێکهاتوون لە هەر یەک لە عیماد ئەحمەد، عەدنان حەمەی مینا، لاهور شێخ جەنگی، لەتیف شێخ عومەر و شاڵاو کۆسرەت ڕەسول، گەیشتنە پیرمام و لەلایەن شاندی پارتییەوە پێشوازیان لێکرا.

پاش گەشتنی شاندی یەکێتی، کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی دەستی پێکرد، دوایین کۆبوونەوەش لە نێوان هەردوولا لە 19ی ئەم مانگە بوو، ئەمەش سێیەمین کۆبوونەوەیانە کە تایبەتە بە پرسی دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی نوێ.