گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێکۆڵینەوە لە گەڵ بانکێکی ئەمریکی لە تورکیا دەکرێت

دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە

2019.03.24 - 10:08
دابەزینی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامە

 

ناس کورد-

دابەزینەکانی بەهای لیرەی تورکی بەردەوامی هەیە و بە ڕێژەی 6٪ بەرامبەر بە دۆلار بەهاکەی لەدەستداوە، دەستەی ڕیکخستن و چاودێری بانکی تورکیاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی 'جی پی مۆرگان چەیس' لە تورکیا دەستپێکردووە.

پاش ئەوەی ساڵی ڕابردوو لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە 30٪ی بەهاکەی لەدەستدا، لەم هەفتەیدا و بەهۆی لێدوانەکانی ئۆردوگان دژ بە سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسی جۆلان و کڕینی سیستمی بەرگری ئێس-400، جارێکی تر مەترسی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کاریگەری لەسەر بەهای لیرەی تورکی دانا.

دواین دابەزینی بەهای لیرەش بە جۆرێکە بە ریژەی 6٪ دابەزییوە، کە یەک دۆلار بەرامبەرە بە 5.75 لیرەی تورکی، بۆ کاتژمێر(10ی بەیانی 24/3/2019).

لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانە ئابورییەکانی تورکیا و دابەزینی بەهای لیرە، سەرمایەدارانی وڵاتەکە مامەڵەیان بە لیرەوە کەمکردۆتەوە و ڕویان لە دراوە بیانییەکان کردووە، کە ئەوەش بە زەبرێکی تری دژ بە لیرە دەزانرێت.

لە لایەکی ترەوە دەستەی ڕیکخستن و چاودێری بانکی تورکیا لە سەر سکاڵاکانی دژ بە چەند ڕاپۆرتێک، کە دەوترێت زیانی بە ناوبانگی دراو و بانکەکانی تورکیا گەیاندووە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکی 'جی پی مۆرگان چەیس' لە تورکیا دەستپێکردووە.