گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەراورد بەساڵی رابردوو رووداوەكان كەمی كردووە یان زۆر؟

هاتوچۆی سلێمانی رووداوەكانی هاتوچۆی رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت

2019.03.23 - 17:11
هاتوچۆی سلێمانی رووداوەكانی هاتوچۆی رۆژانی نەورۆز رادەگەیەنێت

ناس كورد-

لەسێ‌ رۆژی رابردووی جەژنی نەورۆزدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی چەند رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە و لەئەنجامی رووداوەكاندا ژمارەیەك لە هاووڵاتی برینداربوون.

كاروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند "لەرۆژانی 20‌و21‌و22ی ئاداری 2019 كە رۆژانی جەژنی نەورۆز دەكات لەسنوری كار و چالاكی بەڕێوەبەرایەتیماندا 10 رووداوی هاتووچۆ روویداوە".

ئاماژە بەوەش دەكات كە بەهۆی ئەو رووداوانەوە 26 هاووڵاتی بریندار بوون و خۆشبەختانە هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە.

وتیشی "لەو 10 رووداوەی هاتوچۆ، 8 رووداویان لەدەرەوەی شاری سلێمانی و 2 رووداویان لەناو شاری سلێمانی روویداوە".

بەراود بەساڵی پار و لەو سێ‌ رۆژەی جەژنی نەورۆزدا رووداوەكانی هاتوچۆ رووی لەكەمی كردووە و لەسێ‌ رۆژی جەژنی نەورۆزی 2018دا 13 رووداوی هاتوچۆ روویدا بوو و 10 هاووڵاتی برینداربوون و یەك هاووڵاتیش گیانی لەدەستدا.

لەجەژنی نەورۆزدا هاووڵاتیانی كوردستان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەهاتنی وەرزی بەهار و ساڵی نوێی كوردی روودەكەنە شوێنە گەشتیارییەكان و لەسنوری پارێزگای سلێمانی هاووڵاتیان روودەكەنە ناوچە گەشتیارییەكانی (دوكان، شارباژێر، قەرەداغ، و چەند شوێن و جێگەیەكی دیكە).