گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیادیکردووە

نزیکەی 100هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

2019.03.23 - 14:56
نزیکەی 100هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانیان کردووە

ناس کورد-

گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماری هاتنی گەشتیارانی لە ڕۆژانی نەورۆزدا بۆ پارێزگاکە ئاشکرا کرد، ئاماژە بەوەشدەکات ژمارەی هاتنی گەشتیار بەراورد بە ساڵی ڕابردوو "زۆر زیادی کردووە".

 

عەلی ڕەئوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی تایبەت بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای سلێمانی لە ڕۆژانی نەورۆزدا نزیکەی 100هەزار گەشتیار بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەکە زۆر زیادیکردووە".

 

لە بارەی هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی هاتنی گەشتیاران بۆ سلیمانی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی وتی: "کردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی و ئاسانکاری  هاتووچۆ لە دەروازە سنورییەکان و لەباری بارودۆخی ئەمنی پارێزگاکە هۆکاری سەرەکین بۆ زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران".

 

عەلی ڕەئوف ئاشكرایکرد، زۆرینەی گەشتیاران خەڵکی وڵاتی ئێران یاخود شارەکانی خوارووی عێراق بوون، دەشڵێت: "پلانی ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی بەڕێوەچووە و هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لە ڕۆژانی نەورۆزدا لە پارێزگاکە ڕوینەداوە".

 

ساڵانە لە بەهاردا و بە تایبەت لە 21ی ئازاردا، لە شارەکانی خواروی عێراق و وڵاتی ئێرانەوە هاوڵاتییەکی زۆر دێنە هەرێمی کوردستان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان، بە گوێرەی ئاماری گەشتوگوزاری پارێزگاکان، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەکی زۆر زیاتر گەشتیار هاتونەتە هەرێم.