گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 2018دا 120 کەس بەهۆی ئاگرەوە مردوون

ئەمریکا؛ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا باری نائاسایی بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە ڕاگەیەندرا

2019.03.23 - 08:50
ئەمریکا؛ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا باری نائاسایی بۆ ڕێگری لە ئاگرکەوتنەوە ڕاگەیەندرا

 

 

ناس کورد-

حاکمی نوێی ویلایەتی کالیفۆرنیا باری نائاسایی و لەناکاوی ڕاگەیاند لە هەموو ویلایەتەکەدا بۆ ڕێگری لە کەوتنەوەی ئاگر لە دارستانەکان، چونکە ئێستا بە "وەرزی ئاگرکەوتنەوە" وەسف دەکات.

لە بەیاننامەیەکدا حاکمی نوێی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا گاڤین نیوسۆم باری نائاسایی لە سەرتاسەری ویلایەتەکە ڕاگەیاند، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکانی ناوچەکە لە ئاگر بە تایبەت 200 کۆمەڵگای نیشتەجێبوون کە مەترسییان لەسەرە.

لە بەیاننامەکەیدا گاڤین نیوسۆم ئاماژەی بەوەکردووە: "لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لە ویلایەتەکە، ناتوانین هەر وا بە ئاسانی چاوەڕێ بکەین ئاگر بەربێتەوە، بۆیە پێویستە لە سەرەتای وەرزی ئاگرکەوتنەوە باری نائاسایی و لە ناکاو ڕابگەیەنین".

ساڵانێکە ویلایەتی کالیفۆرنیا کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەمریکاوە ڕوبەڕوی ئاگرکەوتنەوەی زۆر دەبێتەوە، هۆکارەکەشی بۆ وشکی ناوچەکە و بوونی دارستانی زۆر دەگەڕێنرێتەوە، بۆ هەر یەک لە ساڵەکانی 2017و2018 ئاگری ناوچەکە بووە هۆی مردنی 120 کەس و زیانی دارایی 20 ملیار دۆلار.