گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژۆکرا

2019.03.04 - 16:10
ڕێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژۆکرا

ناس کورد-

ئێوارەی ئەمڕۆ کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی-یان واژۆکرد.


لە دوای مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای کرد پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و هیواشی خواست ڕێککەوتنامەکە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.


مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت رێککەوتنەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەو کات خاڵ بەخاڵی ڕێککەوتنەکە بۆ خەڵک ئاشکرا دەکرێت.

 

لەبارەی پرسی کەرکوکیشەوە، وتەبێژەکەی یەکێتی ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی مەسعود بارزانی لەگەڵ شاندی یەکێتیدا، بابەتی کەرکوک بە خواستی هەموو لایەک یەکلاکراوەتەوە.

 

هەروەها وتەبێژەکەی پارتی ڕایگەیاند بەغداد و کەرکوک دوو بابەتن لە نێوان ڕێککەوتنەکەدا شێوازی چارەسەرکردنیان بۆ دیارییکراوە.

 

هەروەها بڕیارە کۆمیتەیەک دروستبکرێت بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.