گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نانسی عەجرەم داوایەک ئاڕاستەی دایکان دەکات

2019.03.02 - 10:48
نانسی عەجرەم داوایەک ئاڕاستەی دایکان دەکات

 

ناس کورد-

 

 

خانمە هونەرمەندی لوبنانی نانسی عەجرەم وێنەیەکی خۆی بڵاو دەکاتەوە کە بەشێوازێکی سروشتی شیر دەدات بە منداڵەکەی و داوا لە دایکانیش دەکات هەمان کاربکەن.

نانسی عەجرەم لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردەوەتەوە لەکاتی شیردان بەمنداڵەکەی و لەسەری نوسیویەتی "شیردانی سروشتی بەمنداڵەکانم هەمیشە جوانترین تاقیکردنەوەی ژیانم بووە."

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە ئەو کارە باشترین ڕێگایە بۆ پەیوەندیکردن بەکچەکەیەوە، "ئەوە وادەکات منداڵەکەت هەست بە هێمنی و حەسانەوە و خۆشەویستی و گرنگی پێدان بکات، من ئامۆژگاری خانمان دەکەم کە لەم ڕێگەیە باشترو بەسودتر نیە بۆ پارێزگاری کردن لە کۆرپەکانتان."

 

52586558_330334680932961_6182414893547782144_n.jpg?_nc_cat=110&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=9ca7d5f6eab04906dced738e17a4458b&oe=5D13EA91