گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نۆ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.04.10 - 00:07
نۆ توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
ناس کورد- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی نۆ حاڵەتی دیکەی توشبوونی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند کە سەرجەمیان لەشاری هەولڕێن و حەوت لەوان بەرکەوتەی توشبووانی پرسەکەی گەڕەکی کارێزانن. ، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران". ، ئاماژە بەوەشكراوە، توشبووەکان شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.