گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى كوشتن لە سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى دەكرێت

2020.04.09 - 23:18
هەڕەشەى كوشتن لە سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستیى جيهانى دەكرێت
ناس کورد-   ئەدهانۆم گيبريسوس سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ئاشكرايدەكات، هەرەشەى كوشتنى لێكراوە و ماوەى دوو مانگە بەردەوام هێرشى دەكرێتەسەر. ، گيبريسوس لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا باسى لەوەكردوە: "دەتوانم ئاشكراى بكەم كە ماوەى دوو بۆ سێ مانگە بەردەوام هێرشم دەكرێتەسەر، لەوانەش قسەى نەشياوى ڕەگەزپەرستانە وەك ڕەش پێست، زنجى و هەڕەشەى كوشتن ئەوەش يەكەم جارە كە باسى بكەم". ، سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى داواشى لە چين و ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا كرد كە بەيەكەوە كار بكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەى قەيرانى كۆرۆنا، سەبارەت بە هێرشەكانى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكا بۆ سەرى و هەڕەشەى بڕينى پارەى ئەمريكا بۆ ڕێكخراوەكە وتى: "ئەگەر ناتەوێت كيسى زياترى تەرمى قوربانيانى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ببينيت، ئەوا پێويستە بوەستيت لەوە كە چيتر بارودۆخەكە بە سياسى بكەيت". ، ڕۆژى چوارشەممە دۆناڵ ترەمپ وتى، ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە هەڵسەندگاندنى بارودۆخەكەدا بۆ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا هەڵەى كرد، ئەمريكا پارەى زۆرى بۆ ڕێكخراوەكە دابين كردوە بەشێوەيەك 10 هێندەى ئەوەى چين بۆى دابين كردوە، هەروەها ڕێكخراوەكەشى بەوە تۆمەتبار كردبوو كە لاينگرى چين دەكات. ، گيبريسوس باسى لەوەكردوە: "ناتوانين لەگەڵ ئەوەدا لێبوردە بين، بەڵام لەبەر ئەوەى من هيچ گرێيەك و كەموكورتيەكم نييە لە كاتێكدا شتێك كاريگەرى دەكاتە سەرم ياخود ڕوبەڕوى هێرشى ڕەگەزپەرستى دەبمەوە، بەلامەوە گرنگ نييە چونكە من كەسێكى ڕەشپێستم و زۆر شانازيشى پێوە دەكەم". ، ئەدهانۆم گيبريسوس ماوەى سێ ساڵە سەرۆكى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيە كە ولايەتەكەى تا پێنج ساڵە، ئەوەش يەكەم بەڕێوەبەرى گشتى ئەفريقيە لەمێژووى ڕێكخراوەكەدا كە ماوەى 72 ساڵە هەيە و لەو كاتەوەى بوە بە سەرۆكى ڕێكخراوەكە چەندين جار ڕوبەڕوى ڕەخنە و هێرش بوەتەوە. ، پێش ئەوەشى ببێت بە سەرۆكى ڕێكخراوەكە گيبريسوس ماوەى حەوت ساڵ وەزيرى تەندروستى  و چوار ساڵ وەزيرى دەرەوەى ئەسيوپيا بووە.