گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی ڕێگریرکرن لێیان لە چەند بازگەیەکی هەولیر ژن و مێردێک کۆرپە هەشت مانگەکەیان بە مردوویی لەدایکبوو

2020.04.09 - 23:08
بەهۆی ڕێگریرکرن لێیان لە چەند بازگەیەکی هەولیر ژن و مێردێک کۆرپە هەشت مانگەکەیان بە مردوویی لەدایکبوو
ڕووداوی مردنی کۆرپەیەک لە سکی دایکیدا بەهۆی درەنگ گەیشتنی بە نەخۆشخانە و ڕێگریکردن لە خۆی و هاوسەرەکەی لە چەند بازگەیەکدا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، بەشێوەیەک دوای مردنی کۆرپەکە، بەڵێننامەیەک بە باوکی پڕکراوەتەوە کە سکاڵا تۆمار نەکات. ، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی مافی گشتیی لە داواکاری گشتیی هەرێم کردووە، دکتۆر محەمەد عەلی، ئەندامی داواکاری گشتیی هەولێر ڕایگەیاندووە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو کاتژمێر 9:00 ھاوسەری ھاوڵاتی ئاراس رەسوڵ حسن کە دووگیان بووە و باری تەندروستی تێکچووە و بردویەتییە نەخۆشخانەی بالیسان، بەڵام لەوێ چارەسەرنەکراوە و  بە ڕێگەپێدانی تەندروستیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایک بونی فێرکاری ھەولێر کراوە. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕێگە و لە چەند بازگەیەک چەند کاتژمێرێک ڕێگریان لێکراوە ، بۆیە کاتژمێر یەکی شەو دەگاتە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵبونی ھەولێر، بەڵام لەوێ کار لەکار ترازوە و کۆرپە هەشت مانگانەکەیان لەدەستداوە و دواتریش لەوێ بەڵێننامەیەکیان پێ پڕکردوونەتەوە کە سکاڵا تۆمارنەکەن ئەوکات تەرمی کۆرپەکەیان پێدەدرێتەوە. ، ئەو ئەندامەی داواکاری گشتیی هەولێر باسی لەوەشکردووە، ئەو دایکە حەوت ساڵە چاوەڕوانی منداڵێکە، بەڵام بەوشێوەیە منداڵەکەی لەدەستداوە و ڕێگەیشیان نەداون سکاڵا تۆمار بکەن، بۆیە پێویستە لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکرێت.     ،       هاوکات هەریەک لە پەرلەمانتاران سۆران عومەر، سەرکۆ گەڵاڵی و هاوڕێ مەلا ستار لەسەر ئەو پرسە ئاماژەیان بەوەکردووە، پێوسیتە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارتی تەندروستی بەدەم کەیسەوە بێن و لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوە بکەن: ، ١— چۆن ئافرەتێکی دووگیان بە رێگەپێدانی تەندروستیەوە لە دوو بازگە چەند کاتژمێرک رابگیرێت؟ ، ٢— بەچی یاسا و ڕێنمایی و بڕیارێک منداڵێکی ساوای تازە لە دایک بوو کە مردوە بەلێنمایەک بەباوکی پردەکەنەوە بەرامبەر پێدانەوەی تەرمەکەی، لە نێو بەلێنامەکەدا ئەوەی لێ وەرگیراوە کە نابێت بچێیتە پزیشکی دادی ! وە لەھەمان کاتدا نابێت بە ھیچ شێوەیەک سکاڵا لەسەر ھۆکاری مردنەکەی تۆمار بکات؟ ، ئاماژەیان بەوەشكردووە، ئەو بەڵێننامە گومانی تەواو دەخاتە سەر ھۆکاری مردنەکە، وەک پەرلەمانتاران بە شوێن ئەنجامی لێکۆلینەوە لەم دۆسیە دەبن وئەو بەلێنامەش نەک بەتاڵە، بەڵکو پێوستە رێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بگیرێتە بەر کە ئەم بەڵێنامەیان پێ واژووکردوە و پێویستە دەستبەجێ ھۆکاری مردنی منداڵەکەش ئاشکرا بکرێت.