گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هۆكار گرەنتين بۆ سەركەوتنى مستەفا كازمى لە پێكهێنانى حكومەت

2020.04.09 - 22:32
سێ هۆكار گرەنتين بۆ سەركەوتنى مستەفا كازمى لە پێكهێنانى حكومەت
ناس کورد-   چارەسەركردنى قەيرانەكان و بەرەو پێشبردنى ئابورى.. ئەمە ئەو بەڵێنانە بوو كە  مستەفا كازمى، ڕاسپێردراوى نوێ بۆ پێكهێنانى حكومەت لەڕێگەيەوە دەستى پێكرد، ئەوەش دواى ئەوەى عەدنان زورفى، پاڵێوراوى پێشوو داواى لێبوردنى كرد و كازمى بە فەرمى لەلايەن سەرۆك ۆمارەوە ڕاسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكومەت. ، كازمى لەو كاتەوەى كە لەساڵى 2016 پۆستى هەواڵگرى عێراقى وەرگرت زۆر بە دەگمەن لە كەناڵەكانى ڕاگەياندن دەردەكەوێت، بەڵام دواى ڕاسپاردنى لە تويتێكدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر بەڵێنى بە عێراقيەكاندا كە كار بكات بۆ پێكهێنانى حكومەتێك كە لە خواست داواكاريەكانى هاوڵاتياندا بێت و داواكاريەكانيان كارى لە پێشينە بێت، سەروەرى و مافى عێراق پارێزراو بێت و كار بكات بۆ چارەسەركردنى قەيرانەكان و بردنە پێشەوەى ڕەوڕەوەى ئابورى. ، بەدڵنياييەوە ئەركەكەى كازمى ئاسان نابێت، چونكە لەئێستادا پاشەكشەيەكى گەورە لە ئابوريدا دەبينرێت و عێراق لە چەندين قەيراندايە و خۆپيشاندەران داواى گۆڕينى ڕژێم دەكەن، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى چوار مانگ بەسەر دەستلەكاركێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى لەپۆستى سەرۆك وەزيراندا تێدەپەڕێت، بەڵام لايەنەكان نەيانتوانيوە بگەنە ڕێكکەوتن و حكومەتێك پێكبهێنن. ، بەڵام ئەوەى لە پرۆسەى ڕاسپاردنى كازميدا جياواز بوو ئەوەيە كە سەرجەم لايەنە سياسيەكان لە پرۆسەكەدا ئامادەبوون، تەنانەت ئەوانە كە پێشتر ڕاسپاردنى ناوبراويان ڕەتدەكردەوە لەناويشياندا هێزەكانى نزيك لە ئێران، ياخود ئەو لايەنانەى رەتيانكردەوە وەك ئيئتلافى نەسر كە پاڵێوراوى پێشوش كە ڕەتدەكرايەوە سەر بەو كوتلەيەيە. ، ڕاسپاردنەكە لە كۆشكى سەلام لە ناوەڕاستى شارى بەغدا بە ئامادەبونى سەرجەم هێزە سونيە چالاكەكان و سەرۆكى پەرلەمان و نوێنەرى دوو حزبە كورديە سەرەكيەكە و جنين بلاسخارت، نێردەى نەتەوە يەكگرتوەكان لە عێراق ئەنجامدرا. ، خاڵێكى تر كە لە بەرژەوەندى كازميە ئەوەيە، ناوبراو نزيكە لە ئەمريكيەكانەوە، بەڵام پەيوەنديەكانى لەگەڵ ئێرانديشدا باش كردوە كە ئەو دوو وڵاتە دوژمنى سەرسەختى يەكترن، ئەسعەد جەنابى، شارەزايى سياسى دەڵێت: "كازمى سەرۆكى بەهێزترين دەزگاى ئەمنيە لە عێراق و لەسەر ئاستێكى فراوان قبوڵ كراوە بەتايبەتى لەناو دامەزراوەكەى خۆى و هەروەها لەسەر ئاستى ناوخۆيى و دەرەكى. ، چەند فاكتەرێك هۆكاربون بۆ پاڵاوتنى كازمى، لەوانەش گۆڕانى هاوكێشەى سياسى لە عێراق دواى خۆپيشاندانەكان، كوتلە سياسيەكان ناچار بوون كە پشتگيرى كەسێك بكەن كە شەقام پێى ڕازى بێت، هەروەها سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى بوەو پەيوەندى باشى لەگەڵ سەرجەم هێزە سياسيەكان و گروپە چەكدارەكان هەيە و زانيارى باشيشى لەسەريان هەيە، هەروەها پەيوەندى ناوخۆيى و دەرەكيشى هەيە كە ئەوەش لە بەرژەوەنديەتى. ، ناوى كازمى نوێ نييە و پێشتريش لەسەر مێزى كوتلە سياسيەكان بوە بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆك وەزيران، ئەوەش لەو كاتەى عادل عەبدولمەهدى دەستى لەكاركێشايەوە، تەنانەت پێش ئەوەش وەك جێگرەوەى حەيدەر عەبادى، سەرۆك وەزيرانى پێشتورى عێراق ناوى هێنرا لەساڵى 2018 دا. ، ناوى كازمى لەلاى مەرجەعە ئايينيەكانى شارى نەجەفيش يەكێك بوو لە ناوەكان بۆ سەركردايەتيكردنى عێراق لە قۆناغى دواى ڕوخانى ڕێكخراوى داعشدا، بەڵام ئەو كاتە ڕێكکەوتن نەكرا لەسەرى بەتايبەتى كە هەندێك لايەنى شيعە پێيان وابوو كە ئەو پياوى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكايە لە عێراق. ، پێش مانگێك "فەيسەڵ عيراق" كەسايەتى نزيك لە ئێران كازمى بەوە تۆمەتبار كرد كە لە كوشتنى قاسم سولەيمانى فەرماندەى پێشوى فەيلەقى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەنديس جێگرى پێشوى دەستەى حەشدى شەعبى تێوەگلاوە، بەڵام هيچ گرنگيەك بەو تۆمەتانە نەدرا بەتايبەتى لەلايەن حەشدى شەعبى و ميليشياكانى سەربە ئێرانەوە. ، سەرچاوەيەكى نزيك لە حزبوڵڵاى لوبنانى بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتوە، لەماوەى دوايیدا كازمى سەردانى لوبنانى كردوە بۆ چارەسەركردنى ئەو بابەتە و سەردانەكەش ئيجابى بووە، بەپێى زانياريەكان لەماوەى دوايیشدا كە ئيسماعيل قائانى، سەركردەى فەيلەق قودسى ئێران سەردانى عێراقى كرد تەئكيدى كردوەتەوە لەوەى كە مەلەفى عێراق مەلەفێكى ئێرانيە و داواى هێوركردنەوەی بارودۆخەكەى كردوە ئەوەش لەچوارچێوەى ئەو پرۆسەى يەكلاكردنەوەيەى كە لە ناوچەكەدا هەيە و كازميش بەشێك بووە لە پرۆسەكە. ، سەرچاوەيەكى باڵاى سياسى بە فرانس پرێسى وتوە، ڕاسپاردنى كازمى دەستكەوتە بۆ عێراق بەتايبەتى لەم قۆناغى ئابوريە سەختەدا، ئەوەش بۆ گرەنتيكردنى بەخشينى عێراق لە سزاكانى ئەمريكا بۆ سەر ئێران، بۆيە وا دەردەكەوێت كە ڕێکكەوتنێكى هەرێمى هەيە لەسەر كازمى، كە ئێستا سێ بنەماى هێزى لە عێراقدا هەيە. ، بەپێى وتەى سەرچاوەكە، بنەماى يەكەم پەيوەنديە بەهێزەكەيەتى لەگەڵ ئەمريكا، كە ئەو پەيوەنديەشى لە قۆناغى شەڕى داعشدا بەهێزكرد، دوەم بنەما نوێكردنەوەى هێڵەكانى پەيوەنديە لەگەڵ ئێراندا كە ئەوەش بەهۆى پيشاندانى متمانە بە كازمى لەلايەن ئەو وڵاتەوە ڕويدا كە پێى وايە ناوبراو كەسێكە تواناى ئەوەى هەيە ئاگرى قەيرانەكان لە عێراقدا بكوژێنێتەوە. ، هەرچى بنەماى سێيەميشە، پەيوەنديەكەيەتى لەگەڵ سعودي كە ئەو پەيوەنديە لە "باش" زياترە، بەتايبەتى كە پەيوەنديەكى هاوڕێيەتى لەنێوان كازمى و "محەمەد بن لەسمان" جێنشينى سعوديەدا هەيە. ، لەلايەكى ترەوە "ماكيڵ نايتس" نوسەرى ديار لە پەيمانگاى واشنتۆن بۆ ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە زنجيرەيەك تويتدا دەڵێت، كازمى كەسێكى تێگەيشتوە و باش بير دەكاتەوە، دەتوانێت تەوازونێكى باش بدۆزێتەوە سەبارەت بە هەوڵەكانى ئێران وكاركردنى ئەو وڵاتە دژى بەرژەوەنديەكانى عێراق. ، نايتس لە تويتێكى تردا باسى لەوەكردوە، كازمى كەسێكى كەلەڕەق نييە و لەهەمان كاتيشدا كەسێكى لەسەرخۆ نييە و تێكەڵەيەكە لە هەردوكيان، ئەوەش هاوكار دەبێت بۆ ئەوەى سود بە عێراق بگەيەنێت لەم قۆناغەدا، باس لەوەشدەكات: "لە ئەگەرى سەركەوتنى كازمى بۆ پێكهێنانى حكومەت ئەوا پانتاييەكى فراوانتر بۆ پەيوەنديەكانى نێوان ئەمريكا و عێراق دروست دەبێت، بەتايبەتى لەبوارى هاوكاريە ئابوريەكان و بەخشينى عێراق لە سزاكانى سەر ئێران و پشتگيرى سەربازى". ، كازمى 30 ڕۆژى لەبەردەستدايە بۆ ئەوەى كابينەكەى پێشكەشى پەرلەمان بكات و ئەو ماوەيەش لە 9\5\2020 كۆتايى دێت، بەڵام سەرچاوەيەكى باڵا دەڵێت، قۆناغى پێكهێنانى حكومەت تێپەڕيوە و لە سێ هەفتەدا كابينەكە پێشكەش دەكرێت، لەئێستادا لە قۆناغى قسەكردنن لەسەر ڕۆڵى حكومەت لە داهاتوى عێراقدا. ، ئەمەش واتاى ئەوە نييە ئەو بەربەرستانەى لەپێش ڕاسپێردراوەكانى پێشودا دروستبوون لەبەردەم ئەميشدا دروست نابێت، تائێستاش كازمى لەبەردەم بەربەستى داواكاريەكانە بۆ كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە عێراق، هەروەها ڕوبەڕوبونەوەى قەيرانى كۆرۆنا، ئەوەش سەرەڕاى دابەزينى نرخى نەوت بەشێوەيەكى بەرچاو. ، هەندێك گومانيان هەيە لە پرۆسەكە و پێيان وايە، كازمى هيچ نييە جگە لەوەى كە بەشێكە لە پرۆسەى دواخستنى سياسى ئەوەش بۆ مانەوەى عادل عەبدولمەهدى لە پۆستەكەى، "ئەسعەد جەنابى" شيكەرەوەى سياسى دەڵێت: "لەوانەيە ئەمە هەوڵێكى لايەنە سياسيە چەكداريەكان بێت بۆ مانەوەى عادل عەبدولمەهدى بۆ درێژترين ماوە كە بتوانن، چونكە كەس وەك ناوبراو خزمەتى پێشكەشى گروپە چەكدارى و لايەنە نزيكەكانى ئێرانى نەكردوە".