گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکات

2020.04.09 - 22:10
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکات
ناس کورد- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی سوپاسی مامۆستایانی ئایینی دەکات کە هاوکاربوون لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و دەشڵێت، ڕۆڵیان هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ پزیشکان. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: "سوپاسی تایبەتم بۆ مامۆستایانی ئاینی بەرێز، برا موسڵمانەکان کە لەم ماوەیەدا مزگەوتەکان داخراوە پێش هەمووکەس ئەوان هاوکاری ئێمەبوون، بەجێ بەجێکردنی رێنماییەکان وایانکرد ئێمە باشتر کارەکانمان ئەنجامبدەین لە رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا". ، ئاماژەی بەوەشكردووە:" رۆڵی مامۆستایانی ئاینی بەرز دەنرخێنم، رۆڵیان هیچ جیاوازییەکی نیە لەگەڵ پزیشکان لە ئێستادا، هەردوولا خەمخۆری هاوڵاتیانن بێ جیاوازی". ، سەباح هەورامی دەشڵێت: "هیوادارم خوای گەورە قەرەبووی زیاترتان بۆ بکاتەوەو خێرتان بنوسێ دڵنیام لە خەمخۆریتان".