گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى ئەو وڵاتەى بە جۆكەرە ڕوتەكە ناو بردبوو

چين دانى پێدانا.. ملياردێرە ونبووەکە زيندوە و دەستگير كراوە

2020.04.09 - 10:22
چين دانى پێدانا.. ملياردێرە ونبووەکە زيندوە و دەستگير كراوە
    ناس کورد-   دواى نزيكەى مانگێك لە ديارنەمانى، دەسەڵاتدارانى چين دانياننا بەوەدا كە "ڕون شى شيانگ" يەكێك لە ملياردێرەكانى ئەو وڵاتەيان دەستگير كردوە، ئەوەش دواى ئەوەى ڕەخنەى لەسەرۆكى ئەو وڵاتە گرتبوو بەهۆى مامەڵەکردنى لەگەڵ ڤايرۆسى كۆرۆنا و بە "جۆكەرە ڕوتەكە" ناوى بردبوو. . دەسەڵاتدارانى چين لەبەياننامەيەكدا بڵاويانكردوەتەوە، "ڕون شى شيانگ" كە يەكێكە لە ملياردێرەكانى ئەو وڵاتە لە ئێستادا لەژێر لێكۆڵينەوەدايە ئەوەش بەهۆى "پێشێلكارى مەترسيدار"ى ياساكانى حزبى دەسەڵاتدارى چين. . ئەو ملياردێرە چينيە كە خۆى ئەندامى حزبى شيوعى دەسەڵاتدارەو سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى "هوايوان"ە بۆ گەشەپێدانى خانوبەرە كە كۆمپانياكە موڵكى دەوڵەتە لە ڕۆژى 12\3\2020 ديار نەما. . ديارنەمانى ناوبراو دواى ئەوە بوو كەوتارێكى خۆى لەنێوان كەسە نزيكەكانى بڵاوكردبوەوە كە تێيدا ڕەخنەى لە وتارەكەى "شى جى بينگ" سەرۆكى ئەو وڵاتە گرتبوو كە لە ڕۆژى 23\2\2020  بينگ وتارێكى پێشكەش كردبوو، ئەويش لەڕێگەى كۆنگرەيەكى ڤيديۆييەوە كە تێيدا 170 هەزار لە بەرپرسانى حزبەكەى لەسەرتاسەرى ئەو وڵاتە لەڕێگەى مۆبايلەوە گوێيان لێگرتوە. . ئەو ملياردێرە لە وتارە نوسراوەكەيدا كە بڵاويكردبوەوە، ناوى سەرۆكى چينى نەهێنابوو بەڵام ئاماژەى بەوەدابوو "دواى ئەوەى سەيرى وتارەكەم كرد ئيمبراتۆرم نەبينى لە جلە خەياڵيە نوێكەيدا، بەڵكو جۆكەرێكى ڕوتم بينى كە بەردەوامە لەسەر بينينى ڕۆڵى ئيمبراتۆر". . ئاماژەى بەوەشدا "وتارەكە قەيرانى فەرمانڕەوايى لەناو حزب و نەبونى ميدياى ئازاد و ئازادى ڕادەربڕين پيشان دەدات بەتايبەتى لە بابەتى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە بوەتە هۆى خراپتربونى بارودۆخەكە. . "ڕون شى شيانگ"ى تەمەن 69 ساڵ لەخێزانێكى گەورەى دەسەڵاتدارانى حزبى شيوعى چين لە دايكبوەو بە ڕەخنە ئاشكراكانى ناسراوە و پێشتريش چەندين بابەتى بڵاوكردوەتەوە كە ڕەخنەگرتن بون لە نرخى خانووبەرە و سەرجەم بابەتەكانى تر تا دەگاتە سياسەتى وڵاتەكەى و بەهۆى ئەوەشى كە قسەكانى هەميشە لە ڕوون و ئاشكران لە وڵاتەى ناويان لێناوە "تۆپهاوێژەكە". .