گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆخەکە پێویستى بە بەرچاوڕوونى زیاتر هەیە

مایك پۆمپیۆ: کاتەکە گونجاو نییە بۆ سزادانی چین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 

2020.04.09 - 09:24
مایك پۆمپیۆ: کاتەکە گونجاو نییە بۆ سزادانی چین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە 
ناس کورد-  وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند "دۆخەکە پێویستى بە بەرچاوڕوونى زیاتر هەیە و كاتی لێپێچینەوە لەچین نەهاتووە". . لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی كە لە كۆشكی سپی بەئامادەبوونی دۆناڵد  تڕەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئەنجامیدا، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گەڕانەوەی 50 هەزار هاوڵاتی ئەمریكیی لەوڵاتانی جیهان دواخستووە بەهۆی داخستنی ڕێگاكانەوە بۆ ڕێگری كردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەزارەها هاوڵاتی تریش چاوەڕوانی گەڕانەوەن. . لەوەڵامی پرسیاری سزادانى وڵاتى چینەوە بەهۆى بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە، پۆمپیۆ وتی:" ئێستا كاتی سزا نیە، هێشتا پێویستمان بە بەرچاوڕوونى زیاتر هەیە لەو بارەیەوە". . لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتى چین هەتا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە نزیكەی 4 هەزاری تێنەپەڕاندووە، ئەو ژمارەیەش بەلای تڕەمپ و چەند بەرپرسێكی ترەوە جێی گومانن. . بەپێی ئامارێكی زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو و دوو ڕۆژ لەسەر یەك ژمارەی گیانلەدەستدان لەئەمریكا ئاستێكی بەرزی تۆمار كرد و گەیشتە نزیكەی دوو هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە. . هەر بەپێی ئاماری ئەو زانكۆیە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردودا هەزار و 973 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار كراوە و بەراورد بە ئاماری ڕۆژی رابردوو كە  هەزار و 939 حاڵەت تۆمار كرابوو بەرزبووەتەوە، بەوەش كۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لەئەمریكا گەیشتووەتەوە، 14 هەزار و 965. .