گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیڤگان سەدان توشبووى کۆرۆنا چاکدەکاتەوە..ژاپۆن بەسەر 50 وڵاتدا دابەشى دەکات

2020.04.09 - 08:50
 ئیڤگان  سەدان توشبووى کۆرۆنا چاکدەکاتەوە..ژاپۆن بەسەر 50 وڵاتدا دابەشى دەکات
ناس کورد- پاش پەسەندکردنی لەلایەن دامەزراوەی خوراک و دەرمانی ئەمریکا، ئەگەری هەیە دەرمانێکی ژاپۆنی ببێت بە فڕیادڕەسی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا. . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"بۆستن گلۆب"ی ئەمریکی، کە زانیارییەکانی لە سەرچاوەیەکی پزیشکییەوە وەرگرتووە "سێ نەخۆشخانەی گەورە لە شاری"بۆستن"ی ئەمریکى لە ئێستادا سەرقاڵی بەکارهێنانی دەرمانێکی دروستکراوی وڵاتی ژاپۆنن بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرمانەکەش ناوی"ئیڤگان"ه". . بەگوێرەى هەواڵى رۆژنامەکە، پاش هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بەکارهێنانی چارەسەرە ژاپۆنییەکە، ولایەتی ماسەچۆستسی ئەمریکی دەبێتە یەکەم شوێن لەجیهاندا کە ئەو جۆرە دەرمانە بەکاربهێنێت بۆ قەڵاچۆکردنی ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە. . ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، دەرمانەکە بەشێوەیەکی هەرەمەکی لەسەر توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ولایەتە ئەمریکییە تاقیدەکرێتەوە. . لای خۆشییەوە، کیس فلاهێرتی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ماسەچۆستسی گشتی ڕایگەیاند"پێشبینی دەکرێت ئەو دەرمانە بچێتە چوارچێوەی ئەو چارەسەرانەی کە پەیڕەو دەکرێن بۆ چاکبوونەوە لەپەتای کۆرۆنا". . هاوکات، بەرپرسێکی چینی پسپۆر لە وەزارەتی زانست وتەکنەلۆژیای چین، بە ڕۆژنامەی"گاردیان"ی فەڕەنسی وتووە:"دەرمانەکە بەشێوەیەکی زۆرباش کارایە لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری نەرێنیشی لەسەر سەلامەتی نەخۆشەکە نییە، ئەنجامی ئەرێنیشی هەبووە لەکاتی تاقیکردنەوەی لەسەر 320 توشبووی ڤایرۆسەکە لە شاری ووهان". . ئەو دەرمانەی کە ئێستا ژاپۆن بانگەشەی بۆ دەکات لە کۆتایی مانگی ئاداری ڕابردودا لەلایەن کۆمپانیای  Fujifilm Holdings Corp ژاپۆنییەوە بەرهەمهێنراوە، ژاپۆنیش بەنیازە دەرمانەکە بۆ نزیکە 50 وڵاتى دونیا فەراهەم بکات. .