گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى ئەوەى زۆرینەى فراکسیۆنەکان پشتیان لێکرد

نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو: عەدنان زورفى ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دەکات

2020.04.09 - 08:37
نوسینگەى سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو: عەدنان زورفى ئامادەکارى بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دەکات
ناس کورد-   عەدنان زورفى، راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق ئامادەکارى دەکات بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى و چاوەڕواندەکرێت لە کۆنگرەکەدا کشانەوەى خۆى لە پێکهێنانى حکومەت رابگەیەنێت. . نوسینگەى رۆژنامەوانى عەدنان زورفى رایگەیاند "سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو لە کاتژمێر 10:30ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام دەدات". . بەگوێرەى راگەیەندراوى نوسینگەکەى زورفى "کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە بارەگاى مانەوەى زورفى لە خانەى میواندارى سەر بە سەرۆکایەتى وەزیران ئەنجام دەدرێت". . کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لە کاتێکدایە زۆرێک لە فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى عێراق لەسەر بەربژێرکردنى مستەفا کازمى و راسپاردنى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق لەبرى عەدنان زورفى رێککەوتن. .