گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 نەخۆشخانەیان بۆ چۆڵدەکرێت

رۆژنامەیەکى ئەمریکى:ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە توشی کۆرونا بوون

2020.04.08 - 23:40
رۆژنامەیەکى ئەمریکى:ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە توشی کۆرونا بوون
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی، بڵاویکردەوە، پێدەچێت نزیکەی 150 کەس لە بنەماڵەی شاهانەی وڵاتی سعودیە توشی پەتای کۆرۆنا بووبن. . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی"نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی، کە زانیارییەکانی لە نەخوشخانەی "شا فەیسەل"ی پسپۆڕی وەرگرتووە "پێدەچێت نزیکەی 150 کەس لە بنەماڵەی شاهانەی وڵاتی سعودیە توشی پەتای کۆرۆنا بووبن". . ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستی کەوتووە  "ئامادەکاری لە نەخۆشخانەی شا فەیسەل دەکرێت بۆپێشوازیکردن لە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە،لە ئێستاشدا نزیکە 500 تەخت لەو نەخۆشخانەیە بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکراوە". . ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەوەی ڕوونکردوەتەوە، وێنەیەکی لەو بەڵگەنامەیە دەستکەوتووە کە ئیدارەی نەخۆشخانەکە ئاڕاستەی کارمەندانی نەخۆشخانەکەی کردووە کە تێدا داوایان لێدەکات "ئامادە بن بۆ پێشوازیکردن لە کەسانی VIP لە هەموو ناوچەکانی وڵات، تائێستا نازانین حاڵەتەکان ژمارەیان چەندە، بەڵام دەبێت لە ئەوپەڕی ئامادەباشیدابین". . بەگوێرەی نیویۆرک تایمز، نەخۆشخانەکە لە ڕێنماییەکانیدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە دەبێت ئەو نەخۆشانەی کە ئێستا لەو نەخۆشخانەیە چارەسەر وەردەگرن بەزووترین کات بگوێزڕینەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە بۆ ئەوەی دەرفەتی چارەسەرکردن بۆتوشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بنەماڵەی شاهانەی سعودیە لە نەخۆشخانەکە بڕەخسێت. . ئاماژە بەوەشکراوە، زانیارییەکان ئەوە دووپاتدەکەنەوە کە فەیسەلی کوڕی بەندەر کوڕی عەبدولعەزیز، میری ناوچەی ڕیاز لە ئێستادا لە ژوری چاودێری وردایە لەو نەخۆشخانەیە ئەوەش بە هۆی خراپی دۆخی تەندروستیەوە پاش توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. .