گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە 24 کاتژمێری رابردوو 13 توشبوی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت

2020.04.08 - 22:27
لە 24 کاتژمێری رابردوو 13 توشبوی کۆرۆنا لە هەرێم چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی شارەکانی هەولێر و سلێمانی چاکبوونەوەی 13 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، راگەیاند. . د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "دوای وەرگرتنی چارەسەرو چاودێری 7 توشبوی تر لە سلێمانی و هەڵەبجە چاکبونەوەو گەرانەوە ماڵ و ژیانی ئاسایی خۆیان". . بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی د.سەباح هەورامی، کۆی گشتی چاکبوەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە 94 کەسن. . هاوکات د. بژار موسا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا چاکبوونەوەی 6 نەخۆشی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لەشاری هەولێر راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد "دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە". . وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر جەختی کردەوە "بەچاکبوونەوەی ئەو توشبووانە کۆی گشتی چاکبووەکان لەو شارەدا گەیشتە (٢٨) کەس". .