گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: لە هەڵەبجە منداڵێک توشى کۆرۆنا بوو

2020.04.08 - 21:37
وەزارەتى تەندروستى: لە هەڵەبجە منداڵێک توشى کۆرۆنا بوو
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێى بەڤایرۆسى کۆرۆنا لەپارێزگاى هەڵەبجە، راگەیاند. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکرا". . راگەیەندراوەکە لەبارەى توشبووەکەوە رونیدەکاتەوە، منداڵێکی کوڕى تەمەن 9 ساڵانە کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە. .