گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رکابەرێکى دوناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پاشەکشەی کرد

2020.04.08 - 21:26
رکابەرێکى دوناڵد ترەمپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا پاشەکشەی کرد
ناس کورد- بێرنی ساندەرز، کاندیدی دووەمی دیموکراتەکان بۆ ڕکابەرێتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کشانەوەی خۆی لە بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕاگەیاند. . بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەى"واشنتن پۆست"ی ئەمریکی، ئەمڕۆ(چوارشەممە،8ى نیسانی 2020) بێرنی ساندرز، دووەم بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کشانەوەی خۆی لە ڕکابەرییەکانی ئەو سەرۆکایەتییە ڕاگەیاند، بەوەش ئەمە دووەمین جارە کە ساندەرز لەو پڕۆسەیەدا  شکست بهێنێت. . بەگوێرەى واشنتۆن پۆست، کشانەوەی ساندەرز دوای ئەوە هاتووە کە نەیتوانیوە بەسەر جۆ بایدن-ى ڕکابەریدا،  کە ئەویش بەربژێری دیموکراتەکان بوو بۆ ئەو پۆستە سەربکەوێت. . واشتن پۆست، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ساندەرزی تەمەن 78 ساڵ  لە ڕاگەیاندراوێکدا رونیکردۆتەوە" هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەم کۆتاییهات، بەڵام خەبات هەر بەردەوام دەبێت". . بەگوێرەی ڕۆژنامە ئەمریکییەکە، پێشبینی دەکرێت ساندەرز بەو بۆنەیەوە لە کاتژمێر11و ,45 خولەک بەکاتی ئەمریکا وتارێک پێشکەش بکات. ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لە هەواڵەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پاش کشانەوەی ساندەرز، لە ئێستادا جۆ بایدەنی تەمەن 77 ساڵ تاکە بەربژێری دیموکراتەکانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. . ئەوەشخراوەتەوە ڕوو، مانەوەی جۆ بایدەن وەک تاکە کاندیدی دیموکراتەکان پاش کشانەوەی ساندەرز، پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا دەخاتە بەردەم چاڵنجێکی گەورەوە کە ئەوەش مەترسی دووباربوونەوەی هەمان سیناریۆى هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 دا کە دیموکراتەکان تێدا بوون بە دوو بەرەوە بەرەیەکیان سەر بە ساندەرز بوو بەرەکەی دیکەشیان داکۆکی لە هێلاری کلینتۆن دەکرد، لە ئاکامدا ئەو دووبەرەکییە بوو بەهۆی سەرکەوتنی بەربەژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا. .