گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارى سلێمانى سێ بڕیارى نوێى دەرکرد رێگە بە هاتووچۆى چەند توێژێک دەدرێت

2020.04.08 - 19:51
پارێزگارى سلێمانى سێ بڕیارى نوێى دەرکرد رێگە بە هاتووچۆى چەند توێژێک دەدرێت
ناس کورد- پارێزگارى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا سێ بڕیارى نوێى دەرکرد و بەگوێرەى بڕیارە نوێکان رێگە بۆ هاتووچۆى چەند توێژێک بە چەند مەرجێک خۆش دەکرێت تا کاروبارى رۆژانەى خۆیان جێبەجێ بکەن. . لەراگەیەندراوەکەدا و لە بڕگەى یەکەمى بڕیارە نوێیەکانى پارێزگارى سلێمانیدا ئاماژە بەوە کراوە "لە سەعات (١٢)ی شەو تا سەعات (٨)ی بەیانی ڕێگا بە جوتیاران دەدرێت سەردانی کێڵگەو شوێنە کشتوکاڵییەکانیان بکەن، بە مەرجێک یەکێک لەم بەڵگەنامانە پیشانبدەن (گرێبەستی کشتوکاڵیی، خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی بە تاپۆ، مۆڵەتی پڕۆژەکەی، بەڵگەیەکی فەرمیی کە سەلمێنەری کارە کشتوکاڵییەکەی بێت) و پابەندی تەواوی ڕێکارە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکان بن". . ئاماژە بەوەش کراوە "لە سەعات (٤)ی پاش نیوەڕۆ تا سەعات (٦)ی پاش نیوەڕۆ ڕێگەیان پێ دەدرێت بگەڕێنەوە ناوشار، بەهەمان ئەو مەرجانەی سەرەوە". . لەبەشێکى ترى راگەیەندراوەکەدا ئەوە رونکراوەتەوە کە ئاڵوگۆڕو هاتووچۆی کۆمپانیاکانی پاسەوانیی (سکوریتی)؛ بەیانیان لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی بەیانی)و ئێواران لەماوەی دوو سەعاتدا (٦-٨ی ئێوارە) دەبێت. . لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە ڕۆژی (١٢/ ٤/ ٢٠٢٠)ەوە دەست بە کوتان دژی سیل و هەوکردنی جگەرو ئیفلیجی مناڵان دەکرێتەوە بە دوو قۆناغ: قۆناغی یەکەم ئەو مناڵانە دەگرێتەوە کە لەپێش (٢٠/ ٣/ ٢٠٢٠)دا لەدایکبوون و لە قۆناغی دووەمدا ئەو مناڵانە دەگرێتەوە، کە لەدوای ئەو ڕۆژەوە لەدایکبوون، بەشێوەیەک کە خێزانەکان پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستیی و کارگێڕیی و ئارامییەکانەوە. .