گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زورفى زیاتر گەمارۆ دەدرێت

لایەنە کوردى و سونییەکان بەئاڕاستەى کازمى دەکشێن

2020.04.08 - 15:46
لایەنە کوردى و سونییەکان بەئاڕاستەى کازمى دەکشێن
ناس کورد- لەگەڵ نزیکبونەوەى وادەى کۆتایی هاتنى وادەى دەستورى بۆ پێکهێنانى کابینەکەى، عەدنان زورفى لەلایەن لایەنەکانەوە زیاتر گەمارۆدەدرێت، هێزە سوننى و کوردییەکان بە ئاڕاستەى پشتیوانى لە مستەفا کازمى هەنگاو دەنێن، کە لەلایەن سەرکردە شیعییەکانەوە بۆ جێگرەوەى زورفى دیاریکراوە. . ئەو هەنگاوە نوێیانە، هاوکاتە لەگەڵ فشارە بەردەوامەکانى هێزە شیعییە سەرەکییەکان لەسەر زورفى جگە لە هاوپەیمانى سائیرونى سەدر کە بەتەنها لەپشت زورفى وەستاوەتەوە. . هاوپەیمانى هێزە عێراقییەکان (سوننە) بەسەرۆکایەتى محەمەد حەلبوسى سەرۆکى پەرلەمان ئەمڕۆ لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانى خۆى بۆ کاندیدکردنى مستەفا کازمى بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێی عێراق لە جێگەى عەدنان زورفى ڕاگەیاند. . جەختیشیکردووەتەوە، کاندیدى سەرۆکوەزیران پێویستە لەلایەن هێز و پێکهاتەکانەوە پشتیوانى بکرێت و لەسەر ئاستى نیشتیمانى قبوڵکراو بێت، تا لەپەرلەمان بتوانێت دەنگ بەدەستبهێنیت. . سەرەڕاى ئەو هەوڵانە و فشارە بەردەوامەکانى هێزە شیعیەکان، زورفى سورە لەسەر پێکهێنانى کابینەکەى و تێپەڕانى کابینەکەى لە پەرلەمان، بەڵام هێشتا پەرلەمان وەڵامى داواکەى نەداوەتەوە بەدیاریکردنى وادەیەک بۆ کۆبوونەوە بەمەبەستى دەنگدان لەسەر کابینەکەى. . جەمال کۆچەر پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردى ڕاگەیاندن "ئەوەندەى ئاگاداربین ئەوەیە زورفى لەناوخۆى شیعەکان گرفتى هەیە، ئەگینا کورد کێشەى لەگەڵ نییە و پێی وتووە کێشەکانى لەگەڵ شیعەکان چارەسەر بکات کورد پشتیوانى دەکات". . وتیشى، "بەڵام ئەوەى هەیە ئەوەیە کێشەکانى زورفى بەردەوامە، هێزە شیعییەکانیش لەسەر مستەفا کازمى ڕێککەوتوون بۆ جێگرتنەوەى". . لەبارەى هەڵوێستى لایەنە کوردییەکانەوە لەسەر کازمى کە سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى عێراقە، جەمال کۆچەر باسى لەوەکرد، کورد کێشەى لەگەڵ کازمیدا نییە، مەرجى کورد بۆ هەر کەسێک ئەوەیە مافەکانى دابین بکات. . "ئەوانەى تێکەڵیان لەگەڵ کازمی هەبووە دەڵێن تێگەیشتنى بۆ مافەکانى کورد هەیە و گرفتێکى واى نییە لەو بارەیەوە، بەڵام نازانین لەئەگەرى راسپاردنى چى دەڵێت لەو بارەیەوە".