گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر ڕەش پێستەکان دەکوژێت!

ژمارەى مردووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا هەڵکشا بەڵام دیاردەیەکی سەیر دەرکەوتووە

2020.04.08 - 09:58
ژمارەى مردووانی کۆرۆنا لە ئەمریکا هەڵکشا بەڵام دیاردەیەکی  سەیر  دەرکەوتووە
ناس کورد- لە ماوەی یەک ڕۆژدا نزیکەى دوو هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە كە زۆربەیان خەڵکی ویلایەتی نیویۆرک بوون، ئەوەش بازدانێکە لە ئاماری ئەو کەسانەى بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. . بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە کۆتایی ڕۆژی 6ی نیسان تاوەکو کۆتایی 7ی نیسان، واتە لە 24 کاتژمێردا هەزار و 970 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەر لەو ڕۆژەدا، زیاتر لە 33 هەزار حاڵەتی نوێی نەخۆشییەکە تۆمارکراوە و ژمارەى گشتیی توشبووانیش لە ئێستادا گەیشتە سەروی 400 هەزار کەس.   ویلایەتی نیویۆرك زیاتر لە ویلایەتەكانی تر زیاتر ڕوبەڕوی دۆخە سەختەكە بووەتەوە، ژمارەى مردووان لە ویلایەتەکە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 500 کەس، بەپێی ئاژانسی ئاسۆشییەتد پرێسیش، ژمارەی مردووانی كۆرۆنا لە ژمارەی مردووانی ڕووداوەکانی 11ی سێبتێمبەر زیاترە چوار هەزار کەسی تێدا کوژرا.   بەڵام دیاردەیەکی سەیر دەرکەوتووە! بەپێی شیکردنەوەى ئامارەکان لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە، لە زۆرێک لە ویلایەت و ناوچەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەبێتەهۆی مردنی ئەمریکییە ڕەش پێستەکان بەراورد بە سپی پێستەکان، بەرپرسان داوا دەکەن ئەو ئامارانە ئاشکرابکرێن تاوەکو خەڵکی زیاتر خۆیان بپارێزن. . بۆ نمونە لە ویلایەتی ئیلینۆی کە تەنها 14%ی دانیشتوانەکەى ڕەش پێستن بەڵام 42%ی مردووانی ئەو ویلایەتە ڕەش پێستن، یان لە شیگاگۆ، 72%ی کۆی گشتیی مردووان لە ویلایەتەکە ڕەش پێستن کە لەکاتێکدا تەنها یەک لەسەر سێی دانیشتووانی ویلایەتەکە پێک دەهێنن. . یان لە شاری لویزیانا کە دەکەوێتە ئورلینز، تەنها 30%ی دانیشتوانەکەى ڕەش پێستن بەڵام 70%ی مردووانی کۆرۆنا ڕەش پێستن. . هاوکات جیروم ئادامز، گەورە پزیشک لە ئەمریکا کە خۆشی ڕەش پێستە دەڵێت، "ئێمە دەزانین کە ڕەش پێستەکان زیاتر توشی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان دەبن."، توێژینەوە چینی و ئەوروپییەکانیش ئەوەیان سەلماندووە کە کۆرۆنا دەبێتەهۆی تەنگەنەفەسی.