گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ جەنگى لەدژى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕاگەیاند

2020.04.08 - 09:13
ترەمپ جەنگى لەدژى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕاگەیاند
ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا نیازى خۆى ئاشکراکرد بۆ هەڵپەساردنى یارمەتییە ساڵانەکانى وڵاتەکەى بۆ ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، ئەوەش دواى ئەوەى رێکخراوەکەى تۆمەتبارکرد بەوەى لایەنگرى چین دەکات. . ترەمپ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "رێکخراوى تەندروستى جیهانى پارەیەکى زۆر لە ئێمەوە وەردەگرێت، لەکاتێکدا لایەنگرى هەیە بۆ چین و ڕەخنەى لە بڕیارەکەم گرتووە بۆ هاتنەناوەوەى چینییەکان بۆ ناو ئەمریکا". . وتیشى "پێویستە پێداچونەوە بە پەیوەندییەکانمان بکەین لەگەڵ ئەو رێکخراوە، لەبەرئەوەى هەڵەیان کردووە و دەبوو زووتر پەتاى کۆرۆنایان ڕابگەیاندایە". . پێشتر ترەمپ ڕەخنەى توندى لەرێکخراوى تەندروستى جیهانى گرت و بە نزیک لە چین و خراپ ئیدارەکردنى قەیرانى کۆرۆنا تۆمەتباریکرد. . ئاماژەى بەوەشکردووە، رێکخراوەکە "شکستیهێناوە"، لەکاتێکدا ژمارەى ئەوانەى بەهۆى کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە ئەمریکا ١١ هەزار کەسى تێپەڕاند.