گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وڵاتێک لە تەنها 10ڕۆژدا كۆنترۆڵى كۆرۆناى كرد.. چۆن؟

2020.04.07 - 23:49
وڵاتێک لە تەنها 10ڕۆژدا كۆنترۆڵى كۆرۆناى كرد.. چۆن؟
ناس کورد-   زۆرێک لە دەوڵەتانى جيهان بەدەست بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنن و تائێستا نەیانتوانیوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕەنگە پێويستيان بە چەندين هەفتە بۆ چەندين مانگ هەبێت بۆ ئەو کارە، بەڵام دەسەڵاتدارانى نيوزلەندا تەنها لە 10 ڕۆژدا توانيان سەركەوتنێكى گەورە بەدەست بهێنن. ، ڕۆژنامەى "واشنتۆن پۆست" بڵاويكردوەتەوە، لە وڵاتى نيولەندا لە كۆتا ئاماريدا سەبارەت بە ڤايرۆسى كۆرۆنا رايگياندوە كە 65 توشبوو چاكبونەتەوەو 54 توشبوى نوێش تۆمار كراوە، ئەوەش واتاى ئەوەى ژمارەى ئەوانەى چاكدەبنەوە زياترن لەوانەى توشدەبن. ، رونيشكراوەتەوە، ژمارەى توشبوانى پەتاكە لە نيوزلەندا بۆ دووەم ڕۆژ لە پاشەكشەدايە، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى لە چەندين وڵاتى جيهاندا زۆر بە خێرايى بەرز دەبنەوە، ئەوەى لە نيوزلەندا ڕودەدات ئاماژەيە بۆ ئەوەى كۆرۆنا لە نەماندايە. ، بەپێى زانياريەكانى ڕۆژنامەكە، ئەو وڵاتە تەنها ماوەى 10 ڕۆژە قەدەغەى هاتوچۆى ڕاگەياندوەو و ئەوەى دەوڵەتان بە چەندين هەفتە و مانگ پێيان دەكرێت نيوزلەندا بە 10 ڕۆژ كردى. ، ژمارەى توشبوانى ڤايرۆسەكە لە نيوزلەندا گەيشتوەتە 1160 كەس و تائێستا 241 توشبوو چاكبونەتەوەو تەنها يەك گيان لەدەستدان تۆمار كراوە. ، نيوزلەندا بەشێوەيەكى توند هەموو شتێكى داخست و سەرجەم چالاكيەكان لەو وڵاتە وەستێنران و كەس بۆى نييە لە ماڵەكەى بێتە دەرەوە تەنها بۆ كارى زۆر پێويست نەبێت، "واشنتنۆن پۆست" ئەوەى ڕونكردوەتەوە كە خەڵكى ئەو وڵاتە بەشێوەيەكى زۆر گەورە بەدەم ڕێنماييە تەندروستيەكانەوە چون و دوور كەوتونەتەوە لە يەكترى و خوێندن بووە بە ئۆنلاين. ، لەئێستادا هاوڵاتيان داوا دەكەن كە كۆت و بەندەكان كەمبكرێنەوە بەتايبەتى لە ڕۆژەكانى پشووى جەژنى هەستانەوە "يەكشەممەى ئيستەر" كە گەورەترين جەژنى مەسيحيەكانە، بەڵام جاسيندا ئاردێرن، سەرۆك وەزيرانى ئەو وڵاتە دژى ئەو داواكاريەيە. ، لاى خۆيەوە جاسيندا ئاماژەى بەوەداوە، وڵاتەكەى ئەو چوار هەفتەى داخستنەى بڕيارى لێداوە تەواو دەكات ئەوەش دوو ئەوەندەى ئەو وادەيە بۆ دەركەوتنى نيشانەكانى توشبون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوە كە 14  ڕۆژە. ، شارەزايان باس لەوەدەكەن كە هۆكارێكى تر کە هاوكارى نيوزلەندا بوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا ئەويش ئەوەيە كە وڵاتەكە دورگەيەكى دابڕێنراوە و هيچ سنورێكى وشكانى لەگەڵ هيچ وڵاتێكدا نييە، هەروەها ژمارەى دانيشتوانيشى تەنها چوار مليۆن و 700 هەزار كەسە.