گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڕێوەبەری تەندرستیی سلێمانی سەرکەوتنی شێوازێکی چارەسەکردنی نەخۆشانی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند

2020.04.07 - 23:24
بەڕێوەبەری تەندرستیی سلێمانی سەرکەوتنی شێوازێکی چارەسەکردنی نەخۆشانی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند
ناس کورد- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی چاکبوونەوەی حەوت کەسی نەخۆشی دیکەی کۆرۆنای لە سلێمانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە نەخۆشەکان بە وەرگرتنی پلازمای چاکبوەکانی پێشوتری توشبوانی کۆرۆنا چاکبوەتەوە و سەرکەوتووبوون لە تاقیکردنەوەکەیاندا. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: "دوای چارەسەرو چادێری توشبووان (7) توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسلێمانی چاک بونەوە". ، ئاماژەی بەوەشکردووە: " یەکێک لەتوشبوەکان بەوەرگرتنی پلازمای چاکبوەکانی پێشوتری توشبوانی کۆرۆنا چاک بوەتەوە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین سەرکەوتوبوین لە تاقیکردنەوەکەمان". ، بە وتەی سەباح هەورامی تاوەکو ئێستا ژمارەی چاکبوەکانی سلێمانی ژمارەیان بوو بە 85 کەس،  بەوەش لەکۆی 116 توشبوو، تەنها 18 کەس لە نەخۆشخانە ماونەتەوە و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.