گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆرۆنا بوەتەهۆى پەرەسەندنى 10 پيشە لە جيهاندا

2020.04.07 - 23:16
كۆرۆنا بوەتەهۆى پەرەسەندنى 10 پيشە لە جيهاندا
ناس کورد-   بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە ژمارەيەكى زۆر لە دانيشتوانى جيهان زەرەرمەند بوون، هەر لە ملياردێرەكان و كۆمپانياكان و وەرزشەوان و هونەرمەند و سەرجەم چين و توێژەكانى تر تا دەگاتە خەڵكى هەژار و كاسبكار، بەڵام چەند پيشەيەك لەم قەيرانەدا لە قازانجدان. ، پێگەى ژوورى بازرگانى ئەمريكا ناوى چەند پيشەيەكى بچوكى بڵاوكردوەتەوە كە لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا بەهۆى قەيرانى كۆرۆناوە لە قازانجدان، بەڵام زۆرێك لەم پيشانە بۆ ژمارەيەكى زۆرى وڵاتانى جيهانيش ڕاستن: ، 1- خزمەتگوزارى پاككردنەوە ، لەگەڵ بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرتاسەرى جيهاندا شتێكى سەير نييە خزمەتگوزارى پاككردنەوە لە برەودا بێت، بەتايبەتى فرۆشتنى ئەو مادانەى تايبەتمەندن بە پاككردنەوەى ناو ماڵ و ڕێستۆرانت و نوسينگەكان. ، 2 -  خزمەتگوزارى گەياندن ، زۆرێك لە دانيشتوانى جيهان لەئێستادا لە ماڵەوەن و ناچنە دەرەوە ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە توشبون بە ڤايرۆسەكە، ئەوەش بوەتە هۆى ئەوەى خزمەتگوزارى گەياندن گەشە بكات بەتايبەتى گەياندنى خۆراك و دەرمان و پێداويستى بۆ ماڵەكان. ، 3- سينەماى ئۆتۆمبێل ، پزيشكان هۆشداری دەدەنە خەڵك كە تێكەڵاوى يەك نەبن، چونكە ئاسانكارى دەكات لە گواستنەوەى ڤايرۆسەكە بۆ ژمارەيەكى زياتر خەڵك، هەر بۆيە سينەما ئاساييەكان يەكێكن لەو شوێنانەى كە داخراون بەڵام لەئێستادا سينەما لە چەند شوێنێك دانراون كە خەڵك دەتوانن بە ئۆتۆمبێلەكانيانەوە بچن و دانەبزن و لەناو ئۆتۆمبێلەوە سەيرى فيلمەكان بكەن، بەوەش تێكەڵاوى يەكتر نابن. ، 4 -  فرۆشگاى ميوە و سەوزە ، لەگەڵ داخستنى زۆربەى شوێنەكان لە زۆرينەى وڵاتانى جيهان ژمارەيەكی زۆر هاوڵاتى ڕويانكردوەتە كڕينى ميوە و سەوزە، ئەوەش بەهۆى ئەوەى خواردنى تەندروستن و بەسودن بۆ بەرزكردنەوەى بەرگرى جەستە، بەهۆى ئەوەشەوە پەستانێكى زۆر كەوتوەتە سەر فرۆشگاكانى ميوەو و سەوزە. ، 5 -  فرۆشگاكانى مەى فرۆشتن ، بەهۆى داخستنى باڕ و مەيخانەكان لە زۆربەى وڵاتانى جيهان خەڵك سەريكردوەتە سەر مەي كڕين و كۆگاكردنى لە ماڵەوە، ئەوەش لە ترسى ئەوەى كە قەدەغەى هاتوچۆ و داخستنى شوێنەكان درێژە بكێشێت، بەتايبەتى لە وڵاتانى ئەوروپا و ئەمريكا كە مادە کحولییەکان زۆر بەكاردەهێنرێت. ، 6- خزمەتگوزارى ژەمە ئامادەكراوەكان ، خەڵكێكى زۆر دەستيان كردوە بە كڕينى ژەمە خۆراكيە ئامادەكراوەكان بەتايبەتى بەستوەكان  و كۆگاكردنيان، ئەوەش بەهۆى ئەوەى ڕێستۆرانت و خواردنگاكان داخراون. ، 7 - كۆمپانياى ئامادەكردنى خواردنە لە قوتونراوەكان ، بەهۆى حەزێكى زۆر بۆ كۆگاكردنى خۆراك، خواردنە لە قوتونراوەكان بايەخێكى زۆرى پەيدا كردوە لەلايەن خەڵكەوە، چونكە ئەو جۆرە خواردنانە درەنگ بەسەر دەچن و تا ماوەيەكى زۆر دەمێننەوە. ، 8- دروستكەر و فرۆشيارى ياريیەكان ، ڤايرۆسى كۆرۆنا بوەتەهۆى ئەوەى خەڵك كاتێكى بەتاڵى زۆريان هەبێت، چونكە زۆرينەيان لەئێستادا كار ناكەن و لە ماڵەوەن، بۆيە زۆر كەس بۆ پڕكردنەوەى كاتە بەتاڵەكانيان پەنايان بردوەتە بەر يارى، وەك ياريە ڤيديۆييەكان و بەهۆى ئەوەشەوە ئەو كۆمپانيايانەى كە ئەو جۆرە ياريانە دروست دەكەن لەئێستادا قازانجێكى باش دەكەن. ، 9 - دروسستكەرانى پێداويستیيە وەرزشيیەكان ، هۆڵەكانى وەرزشكردن لە زۆربەى وڵاتانى جيهاندا داخراون، بۆيە ئەوانەى نايانەوێت لە وەرزشكردن دابڕێن پەنايان بۆ كڕينى پێداويستیيە وەرزشيیەكان بردوە بۆ ئەوەى لە ماڵەكانياندا بەردەوامبن لە وەرزشكردن. ، 10 - كۆمپانياكانى ڕێكخستنى باخچەكان ، لەگەڵ ئەوەى زۆرينەى خەڵك لە ماڵەوەيە زياتر تەركيز دەخەنە سەر ناو ماڵ و دەروروبەرەكەيان و كەموكورتيەكان دەبينن، بۆيە زۆرێك لە هاوڵاتيان بەتايبەتى لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و وڵاتانى ئەوروپا كە زۆرينەيان باخيان هەيە لەبەردەم ماڵەكانياندا دەستيان كردوە بە ڕێكخستن و چاكسازى كردن لە باخەكانياندا، بەوەش كۆمپانياكانى دابينكردنى پێداويستى و ڕێكخستنى باخچە لەو وڵاتانە قازانجێكى باش دەكەن.