گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ناوی نیکۆلا سارکوزی، سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا دێتە ئاراوە

پلاتەر: مۆنديالى ڕوسیا و قەتەر دەستوەردانى سياسى تێدا كراوە

2020.04.07 - 23:03
پلاتەر: مۆنديالى ڕوسیا و قەتەر دەستوەردانى سياسى تێدا كراوە
ناس کورد- جۆزێپ سيپ پلاتەر، سەرۆكى پيێشووى يەكێتى تۆپى پێى نێودەوڵەتى "فيفا" وەڵامى تۆمەتەكانى داواكارى گشتیى برۆكلين لە ئەمريكا دەداتەوە كە بەرپرسانى پێشووى يەكێتيەكەى بە گەندەڵى تۆمەتبار كردبوو لە مەلەفى ميوانداریكردنى جامى جيهانى 2018ى ڕوسيا و 2022 لە وڵاتى قەدەر و دەڵێت، ئەوەى ڕويدا دەستوردانێكى سياسى بوو بۆ ئەوەى مافى ميوانداريكردنەکە بدرێت بە قەتەر. . پلاتەر كە بۆ ماوەى 17 ساڵ سەرۆكى فيفا بوە تا ساڵى 2015 و لەئێستادا تا ساڵى 2022 وەستێنراوە لەوەى هيچ پۆستێك وەربگرێت بە ئاژانسى "فرانس پرێس"ى وتوە، ڕێكەوتنێكى شەرەفمەندانە هەبوو لە مەلەفى ميوانداريكردنى هەردوو مۆنديالى 2018 لە ڕوسيا و 2022 بۆ ئەمريكا. . ئاماژەى بەوەشداوە، دەستوەردانى سياسى كرا لە مافى ميوانداريكردنى مۆنديالى 2022 بۆ قەتەر هەموو ئەوەى ڕويدا ئەوەبوو، لەو جۆرە بڕيارانەدا دەستوەردانى سياسى لە ئاستى باڵادا ڕودەدات. . پلاتەر ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، شكستهێنانى مافى ميوانداریكردنى مۆنديالەكە لەلايەن ئەمريكاوە بەهۆى دەستوەردانى حكومەتى فەرەنسا بوو لەسەردەمى نيكۆلا ساركۆزى، سەرۆككۆمارى ئەو كاتە، ئەويش لەكاتى خوانێكدا بووە لەگەڵ "ميشێل پلاتينى" هاونيشتمانیى كە ئەو كاتە ئەندامى ليژنەى جێبەجێكارى فيفا بوو. . پلاتينى هەميشە تەئكيدى لەسەر ئەوە كردوەتەوە كە دەنگى بە قەتەر داوە بۆ ميوانداريكردنى مۆنديالەكە و تەنانەت پێش كۆبونەوەكەشى لەگەڵ ساركۆزى بۆچوونى گۆڕيوە بۆ ئەوەى كە دەنگ بە قەتەر بدات. . رۆژى سێشەممە داواكارى گشتیى فيدراڵى لە برۆكلينى ئەمريكا بەرپرسانى پێشووى فيفا بەتايبەتى ئەمريكاى لاتينى بەوە تۆمەتبار كرد كە بۆ دەنگدان بە هەردوو مۆنديالى ڕوسيا و قەتەر بەرتيليان وەرگرتوە. . لە تۆمەتەكاندا باس لەوەكرابوو، "جاك وۆنەر"ى ترينيدادى، سەرۆكى پێشووى يەكێتى كۆنكاكاف كە پۆستى جێگرى سەرۆكى "فيفا"شى هەبووە پێنج مليۆن دۆلار بەرتيلى وەرگرتوە بۆ ئەوەى لەمەلەفى مۆنديالى 2018 دەنگ بە ڕوسيا بدات، كەسێك نێوەندگيريەكەى كردوە كە ڕاوێژكارى نزيكى پلاتەر بووە. . لەو بارەيەوە پلاتەر باسى لەوەكردوە: "لەوانەيە مەبەستەكەى داواكارى گشتیى برۆكلين لە راوێكارێكى من پيتەر هارجيتاى بێت، بەڵام من داوام لە هيچ ڕاوێژكارێك نەكردوە دەستوەردان بكات". . لەلايەكى ترەوە "فيفا" لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەداوە، پشتگيرى سەرجەم لێكۆڵينەوەكان دەكات سەبارەت بە پێشێلكاريە تاوانكاريەكان و بەردەوام دەبێت لە هاريكاریكردنى دەسەڵاتدارانى دادوەرى، هەروەها چاودێرى سەرجەم لێكۆڵينەوەكان و بەرەو پێشچونەكان لە ئەمريكا و هەر شوێنێكى ترى جيهان دەكەن. .