گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانکۆی هارڤەر هۆکاری کەمی و زۆری ڕێژەى مردن بە کۆرۆنای لە وڵاتان دۆزییەوە

2020.04.07 - 22:20
زانکۆی هارڤەر هۆکاری کەمی و زۆری ڕێژەى مردن بە کۆرۆنای لە وڵاتان دۆزییەوە
ناس کورد- بەگوێرەی توێژینەوەیەکی ئەمریکی ڕێژەی پیسبوونی هەوا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و ئەوە ئاشکراکراوە، ئەگەر پیسبوونی هەوا لە هەر شوێنێک بەڕێژەی یەک مایکرۆگرام بەرزبێتەوە ئەوا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شوێنەدا بەڕێژەی 15% بەرزدەبێتەوە. . توێژینەوەیەکی زانستیی زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی کە لەلایەن کۆمەڵێک زاناوە ئەنجامدراوە ئەوەی ئاشکراکردووە: "ئەو کەسانەی لەوشوێنانەدا دەژین کە ڕێژەی پیسبوون و ژەهراویبوونی هەوا تێیاندا بەرزە زیاتر هەڕەشەی مردنیان لەسەرە لە کاتی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا" . . توێژینەوە ئەمریکییەکە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، داتاکانیان لە زیاتر لە سێ هەزار ناوچەی جیاواز لە ئەمریکا کۆکردوەتەوە، لە ئاکامدا دەرکەوتووە ئەگەر پیسبوونی هەوا لە هەر شوێنێک بەڕێژەی یەک مایکرۆگرام بەرزبێتەوە ئەوا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شوێنەدا بەڕێژەی 15% بەرزدەبێتەوە". .  توێژینەوەکە لە سەر بنەمای ڕێژەکانی گەردیلە مەترسیدارەکان لە هەوادا کە ناسراوەبە "PM 2.5" دانراوە، بەپێی توێژینەوەکە کاتێک ڕێژەی ئەو گەردیلانە لە کەشوهەوای شوێنێکدا زۆر دەبێت تۆپەڵێک تەمومژ لە سەر ئاسمانی ئەو شوێنە دروستدەکات، ئەوەش دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن. . ئاماژە بەوەکراوە، پێشتر زانایان دڵنیانەبوون لە کاریگەری ڕێژەی پیسبوونی هەوا لە سەربەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە، بەڵام پاش ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە بۆیان دەرکەوتووە کە پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان پیسبوونی هەوا و بەرزبوونی ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. . توێژەرەوەکان جەختیان لەوەکردوەتەوە، ئەگەر لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی پیسبوونی هەوا لە ئاسمانی شاری مەنهاتن لە نیویۆرک بەڕێژەی یەک مایکرۆگرامێک کەمتر بوایە، ئەوا ئێستا ڕێژەی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارە بەڕێژەی 250 حاڵەتی مردن کەمی دەکرد. . ئەوەشخراوەتەڕوو، کەرتی تەندروستی لەو شوێنانەی کە ڕێژەی پیسبوونی هەوا تێیاندا بەرزە زیاتر پێویستیان بە ئامێرەکانی هەناسەدانی دەستکرد هەیە. .  لەئێستا جیهان گیرۆدەی ئەو ڤایرۆسە مەترسیداربووەتەوە کە ناسراوە بە کۆڤید-19 و توێژینەوەکانیش تا ئەم ساتە نەیانتوانیوە ڕێگاکانی کۆتاییهێنان بەو پەتایە و شێوازی بنبڕکردنی بدۆزنەوە.