گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەرى هەيە هەزار و 500 کارمەندی پزيشكى نەخۆشخانەيەكى تر توشبووبن

لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا زياتر لە 700 کارمەندی پزيشكى توشى كۆرۆنا بوون

2020.04.07 - 21:56
لە نەخۆشخانەیەکی ئەمریکا زياتر لە 700 کارمەندی پزيشكى توشى كۆرۆنا بوون
ناس کورد- بەپێى سەرچاوەكانى هەواڵى ئەمريكا، زياتر لە 731 کارمەندی پزيشكیى نەخۆشخانەى "هێنرى فۆرد" لە شارى ديترۆيت كە گەورەترين شارى ولايەتەتى ميشيگانە توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون و توشبوونيشيان پشتڕاستكراوەتەوە. . لەو بارەيەوە عەدنان منقەرە، گەورە پزيشكى نەخۆشخانەكە ڕايگەياندوە، سەدان کارمەندی پزيشكی نەخۆشخانەی ديترۆيت توشى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بوون و بەشێوەيەكى گشتى 2%ى ئەو كەسانەى لە نەخۆشخانەكە كاردەكەن كە ژمارەيان 31 هەزار و 600 كەسە توشى ڤايرۆسەكە بوون. . بەپێى ڕاپۆرتەكان، هەزار و 500 كەسى دیکە لە تيمى پزيشكیى نەخۆشخانەيەكى دیکەی ميشيگان توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون، زۆرينەيان نيشانەكانى ڤايرۆسەكەيان تێدايە، بەڵام تائێستا لەڕێگەى پشكنينەوە توشبونيان پشتڕاست نەكراوەتەوە. . لاى خۆشيەوە بەرپرسێكى پزيشكى ئاماژەى بەوەداوە، ئەگەر پشكنيكى كۆرۆنا بۆ سەرجەم دانيشتوانى شارەكە بكەين ئەوە بە دڵنياييەوە ژمارەيەكى زۆر لە پشكنينەكان پۆزەتیف "توشبوو" دەبن، ئەوەش خێرايى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسەكە لەناو خەڵكدا پيشان دەدات. . ئاماژەى بەوەشداوە: "ئەندامانى تيمى پزيشكى قوربانيەكى مەزنيان داوە و سەلامەتى و تەندروستى ئەوان لاى ئێمە كارى لە پێشينەيە لەم كاتەدا كە شەڕى دژى پەتاكە دەكەين، دەزانين كە ئێمە پارێزراو نين دژى ڤايرۆسەكە و ئەگەرى هەيە توش ببين و هەميشە سوپاسگوزارى ئازايەتى و قوربانى تيمە پزيشكيەكانمان دەبين". . تائێستا لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا زياتر لە 385 هەزار توشبووى ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوەو لەو ژمارەيەش زياتر لە 12 هەزار كەس گيانيان لەدەستداوە، ولايەتى ميشيگان بە تەنها زياتر لە 17 هەزار توشبووى بەردەكەوێت و سەدان كەسيش گيانيان لەدەستداوە.