گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە ڤیدیۆ.. هەڵهاتنی بەکۆمەڵی چەند پزیشکێک لەکاتی لەدایکبوونی منداڵێک لە سەماوە

2020.04.07 - 19:16
بە ڤیدیۆ.. هەڵهاتنی بەکۆمەڵی چەند پزیشکێک لەکاتی لەدایکبوونی منداڵێک لە سەماوە
ناس کورد- هاوڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای سەماوە لە باشوری عێراق لە گرتە ڤیدیۆیەکدا چیرۆکی هەڵهاتنی تیمێکی پزیشکی دەگێڕێتەوە لە هۆڵی نەشتەرگەری منداڵبوونی نەخۆشخانەی شارەکەی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون بۆ هاوسەرەکەی پاش ئەوەی پێیانوتراوە کە ئەوانە کۆرۆنایان هەیە. .  هاوڵاتییەکە بە مۆبایلەکەی خۆی گرتەکەى تۆماری کردووە تێدا باس لە بەسەرهاتی خۆی و هاوسەرەکەی دەکات لە کاتی گەیاندنی هاوسەرەکەی بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری منداڵبوون. . ئەو پیاوە لە گرتە ڤیدیۆکەدا چیرۆکە دەگێریتەوە و دەڵێت: "پاش ئەوەی هەموو ڕێکارەکانم ئەنجامدا لە پڕکردنەوەی بەڵگەنامەکان و پێدانی پارەی نەشتەرگەرییەکە، پزیشکی پسپۆڕی منداڵبوون لەگەڵ تیمی نەشتەرگەری هاوسەرکەمیان بردە هۆڵی نەشتەرگری، پاش مانەوەی هاوسەرەکەم بۆ ماوەیەک لە ژۆرەو، ئەوەندەم زانی پزیشکەکە و هەموو تیمەکەی بەڕاکردن لە هۆڵی نەشتەرگری هاتنە دەرەوە و هاوسەرەکەمیان بەتەنها لەناو هوڵەکەدا بەجێهێشت". . ئەوە پیاوە بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکەی و دەڵێت: "کاتێک ئەوانەی لە ناو هوڵی نەشتەرگەریەکە بوون هەریەکەیان بەلایەکدا هەڵات وامزانی هاوسەرەکەم لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەدا گیانی لەدەستداوە، منیش هەوڵمدا یەکێک وەڵامم بداتە و کەس نەبووە بۆ ئەوەی پێم بڵێت چی ڕوویداوە، پاشان پزیشکەکەم دۆزییەوە لێیم پرسی ئەو چی ڕوویداو تەماشامکرد پزیشکەکە خۆی لێم بەدور دەگرێت بە ترس و لەرزەو قسەم لەگەڵدا دەکات وتی: "ئێوە بۆ ناڵێن لە نەخۆشخانەی "هیلال"وە هاتوون، تۆ نازانێت ئەو نەخۆشخانەیە تایبەت بە چارەسەرکردن و کەرنتینەکردنی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا؟". . پیاوەکە دەڵێت: "پاش ئەوەی زاینم ئەوان گومانیان لەوە هەبووە کە ئێمە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناین بۆیە بەو شێوەیە لە ژووی نەشتەرگەرییەکە هەڵاتوون، هەوڵمدا کەسێک یارمەتیمبدات بۆ ئەوەی ژنەکەم و منداڵە تازە لەدایکبووەکەم لە هۆڵی نەشتەرگەرییەکە بهێنمە دەرەوە، بەڵام کەسم نەدۆزیەوە دواجار یەکێک لە پەرستیارەکان لە بەر خواهات بەدەمەوە وتی، "من یارمەتیت دەدەم". . ئەو هاوڵاتییە عێراقییە، لەگرتە ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە تیمی تەندروستی نەخۆشخانەکە بە ترس و لەرزە و مامەڵەیان لەگەڵدا کردوون، بەجۆرێک شوێنی برینی هاوسەرەکەیان وەک پێویست تیمار نەکردووە و نەیانهیشتووە منداڵە تازە لەدایکبووەکەشی لە شوێنی تایبەت بە منداڵانی زۆر ساوا لە نەخۆشخانەکە بمێنێتەوە و منداڵەکەیان لە کۆگای ئامێرە لەکارکەوتووەکانی نەخۆشخانەکە داناوە و پێیان وتووە ئێوە توشبووی کۆرۆنان. https://twitter.com/firasalsarrai/status/1247429112634933249?s=20