گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نزیکبوونەوەیەکی دیکە لە چارەسەری کۆرۆنا

كۆرۆنا بەردەوامە لە شۆككردنى زانايان و دەيان ساڵە ئامادەيە بۆ توشكردنى مرۆڤ

2020.04.07 - 18:01
كۆرۆنا بەردەوامە لە شۆككردنى زانايان و  دەيان ساڵە ئامادەيە بۆ توشكردنى مرۆڤ
ناس کورد- بەردەوام نهێنيەكانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ئاشكرا دەبن و جارێكى تريش ئەو ڤايرۆسە زانايانى توشى شۆككردوە و لە تازەترين تاقيكردنەوەدا ئاماژە بەوەدەکەن، ڤايرۆسەكە دەيان ساڵە لە شەمشەمەكوێرەدا هەيە و ئامادەيە بۆ توشكردنى مرۆڤ، لێکۆڵینەوەیەکی دیکەش باس لە دۆزینەوەی چارەسەرەکەی دەکات. . پێگەى "نەيچە"ى زانستى بڵاويكردوەتەوە، تازەترين زانيارى لەسەر كۆرۆنا كە زانايان لەشەڕى دژى ڤايرۆسەكە پێى گەيشتون ئەوەيە كە ئەو ڤايرۆسە چەندين دەيەيە لە زياتر لە جۆرێكى شەمشەمەكوێرەدا هەيە. . "ديڤيد رۆبێرتسۆن" و تيمەكەى لە زانكۆى گلاسكۆى بەريتانى لێكۆڵينەوەى DNAيان بۆ 68 جۆر ڤايرۆس لە نەوەى كۆرۆنا كردوە لەوانەش "سارس" و "كۆرۆناى نوێ" بۆيان دەركەوتوە كە ئەو ڤايرۆسانە 40 بۆ 70 ساڵ پێش ئێستا لە ڤايرۆسى ناسراو بە Ra TG13 جيابونەتەوە كە ئەمەى دواييش هەر لە شەمشەمەكوێرەدا هەيە. . ڕونيشكراوەتەوە، سەرەڕاى ئەوەى ئەو ڤايرۆسانە لە ڕووى بۆماوەييەوە زۆر لەيەك دەچن، بەڵام ڤايرۆسى Ra TG13 توشى مرۆڤ نابێت. . لەلايەكى ترەوە زانايان گەيشتونەتە ئەو بڕوايەى كە كەمامە توشبون و بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا كەمدەكاتەوە، چونكە ڤايرۆسەكە كە لەڕێگەى پژمە و كۆكەوە دێتە دەرەوە دەچێتە لوت و قورگى كەسانى ترەوە و توشيان دەكەن. . بەپێى لێكۆڵينەوەیەكى تر ئەو دژەتەنەی تەنانەت كە جەستەى گياندارى "لاما" دەريدەكات لەوانەيە چەكێكى كاريگەر بێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسە تاجيەكان، تيمێكى پەيمانگاى VIBی بەلجيكى بە هاوكارى زانكۆى تەكساس لە شارى ئۆستنى ئەمريكا توانيويانە دوو جۆر دژەتەن لە جەستەى ئەو گياندارە دەربهێنن كە كار لەسەر پرۆتينى "سبايك" دەكەن كە ئەو پرۆتينە ڤايرۆسە تاجيەكان بۆ بڕينى خانەكان بەكارى دەهێنن. . بەپێى لێكۆڵينەوەكە، يەكێك لە دژە تەنەكان بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى "مێرس"ى لە جەستەدا سنورداركردوە، ئەوى تريان كارى لەسەر ڤايرۆسى "سارس" كردوە، بە يەكگرتنى هەردوو دژە تەنەكانيش تێكەڵەيەك دروستبوە كە دەتوانێت ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ COVID-19 سنوردار بكات. . ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە كۆتاييەكانى ساڵى 2019 لە وڵاتى چين دەركەوت و بەپێى تازەترين زانياريەكانيش لە تاقيگەيەكى چينيەوە لە شارى ووهان دزەى كردوە، تائێستا لە جيهاندا زياتر لە يەك مليۆن و 360 هەزار كەس توشبون و زياتر لە 76 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە كە زۆرينەيان لە ئەمريكا و وڵاتانى ئەوروپان.