گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەینی من ئەم کارە دەکەم

سەدر داوای بەجێهێنانی فەرمانێک لە جیهان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە کۆرۆنا

2020.04.07 - 16:57
سەدر داوای بەجێهێنانی  فەرمانێک  لە جیهان دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە کۆرۆنا
ناس کورد- موقتەدا سەدر داوا لە خەڵکی جیهان و ئەوانەى بڕوایان بە بوونی خوا هەیە سوجدە ببەن چونکە ئەگەر "ئەوە پەیڕەوبکرێت کۆتایی دێت بەو بەڵایە" کە مەبەستی کۆرۆنایە. . موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەڵێت، "ئەی خەڵكینە ئێوە پابەندن بەو فەرمانە و هەرگیز كەمتەرخەم مەبن، پێویستە سوجدە بەرن و بپارێنەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو بەڵایە بۆ ماوەی سی خولەك راستەوخۆ دوای كاتی (نوێژی هەینی) داهاتوو و پێش نوێژی عەسر." . دەشڵێت، "بۆ زانیاریتان من نوێژی هەینی بەجێدەهێنم بەشێوەیەكی تایبەت لەشوێنێك لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ ژمارەیەك لە موسڵمانان و لە بری موسڵمانان" .   دەقی پەیامەکە: بەناوی خوای گەورە ئەی خەڵكینە ئەمرۆ من ناچارم فەرمانێكتان پێ رابگەیەنم دەبێت پەیرەوبكرێت بۆ كۆتاییهێنان بەو بەڵایە .. ئەوەش گشتگیرە بۆ هەموو جیهان و هەركەسێك بڕوای بەبوونی خوای گەورە هەبێت، ئەی خەڵكینە ئێوە پابەندن بەو فەرمانە و هەرگیز كەمتەرخەم مەبن. پێویستە سوجدە بەرن و بپارێنەوە بۆ هەڵگرتنی ئەو بەڵایە بۆ ماوەی سی خولەك راستەوخۆ دوای كاتی (نوێژی هەینی) داهاتوو و پێش نوێژی عەسر. گەورە و مەولام .. ئەشهەدوو من پێم راگەیاندن. بۆ زانیاریتان من نوێژی هەینی بەجێدەهێنم بەشێوەیەكی تایبەت لەشوێنێك لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ ژمارەیەك لە موسڵمانان و لە بری موسڵمانان – گە رباش گوزارشت ببوبێت – ئەوانەی ناتوانن بەجێی بهێنن گەر ژیان باقی بێت .. لەگەڵتاندا سوجدە دەبەم. دوعاتان بۆدەكەم بەندی خوا موقتەدا سەدر