گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سوپاى سپیپۆشى عێراق کەمپینى نا بۆ شکاندنى قەدەغەى هاتووچۆ ى ڕاگەیاند [وێنە]

2020.04.07 - 15:54
سوپاى سپیپۆشى عێراق کەمپینى  نا بۆ شکاندنى قەدەغەى هاتووچۆ ى ڕاگەیاند [وێنە]
ناس کورد- کۆمەڵێک پزیشک و کارمەندى تیمە تەندروستییەکانی شاری غدا، کە ناونراون"هێڵی بەرگری یەکەم " کەمپینێکیان ڕاگەیاند لە ژێر ناونیشانی "نا بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ"، جەختیشیان کردەوە "پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە کارێکی خۆ کوژییە". . وەلید حەیالی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەشتەرگەرى ماسولکەکان لە شاری بەغدا، دەربارەی کەمپینەکە بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندوە "کەمپینەکە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئەو بانگەشانەی کەدەیانەوێت قەدەغەی هاتۆچۆ بشکێنن، ئەو کارە هەموو هەوڵەکانی ئێمە بۆ قەڵاچۆکردنى نەخۆشییەکە و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی لەوپەتایە پۆچەڵدەکاتەوە". . ئەو پزیشکە عێراقییە، ئاماژەی بەوە کردوە، تیمە تەندروستییەکان لەهێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکەن و گیانی خۆیان لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی خستوەتە مەترسییەوە، بۆیە هاوڵاتیان دەبێت ئەو خۆنەویستییەی کارمەندانی تەندروستی بەهەند وەربگرن و پابەندی ڕێنماییەکان بن ولەماڵەوە بمێننەوە. . حەیالی، ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە  "شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ کارێکی خۆکوژییە، عێراق هەنگاوی باشی ناوە لە ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی پەتاکە، کەمپینەکەش لە پێناو بەرزنرخاندنی کاری تیمە تەندروستییەکان و پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان ڕاگەیاندراوە". . بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەشتەرگەرى ماسولکەکان لە شاری بەغدا، داواشی لەحکومەتی عێراق کردوە، ڕێکاری جدی بۆ کۆمەکی خەڵکی هەژارو کەم دەرامەت بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵەکانیان ئۆقرە بگرن و نەیەنە دەرەوە. .