گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئایا قەیرانى کۆرۆنا رۆناڵدۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟

2020.04.07 - 15:39
ئایا قەیرانى کۆرۆنا رۆناڵدۆ دەگەڕێنێتەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید؟
ناس کورد-   تا ئێستاش ڤایرۆسى کۆرۆنا باڵى بەسەر سەرجەم سێکتەرەکان لەوانە وەرزشدا کێشاوە، کە واى لە یانەکانى تۆپی پێ کردووە چاو بە موچەى ئەستێرەکانیاندا بخشێننەوە. . لەگەڵ بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا، کە بووەتە کانگاى نوێی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە، راپۆرتەکان باس لە ئەگەرى دەستبەرداربوونى یانەى یۆڤانتۆس دەکەن لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەوەش بەپێی ڕۆرژنامەى مارکاى ئیسپانى. . هەرچەندە ڕاپۆرتەکان باس لە ئەگەرى گەڕانەوەى رۆناڵدۆ دەکەن بۆ یانەى ریال مەدرید ئەگەر یۆڤانتۆس دەستبەرداری بێت، بەڵام هێشتا یانە ئیسپانییەکە بیرى لە گەڕانەوەى چاوەڕوانکراوى یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانى پێشووى نەکردووەتەوە. . تائێستا پەیوەندى نێوان رۆناڵد و ریال مەدرید پتەوە، بەتایبەت لەگەڵ فلورنتينو پێرێز سەرۆکى یانەکە، کە بانگهێشتیکرد بچێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بۆ بینینى یارى کلاسیکۆ لە مارسی ڕابردوودا. . بەڵام لەبەرانبەردا رۆناڵدۆ پارێزگارى لە پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ هاورێکانى پێشووى نەکردووە لە مەدرید، بەتایبەتى دواى قسەکانى لەبارەى بردنەوەى تۆپى زێڕین لەلایەن لۆکا مۆدریچەوە لەساڵى ٢٠١٨. تا ئێستا تەنها مارسیلۆ نزیکە لێیەوە. سەربارى ئەوە، رۆناڵدۆ ریزەکانى ریال مەدریدى جێهێشت، دواى کێشەکانى لەگەڵ یانەکە و پرسی باج لە ئیسپانیا، بەتایبەتى لەچەند مانگى کۆتایی پێش رۆیشتنى. . سەربارى ئەوە، یۆڤانتۆس مانگانە سەرجەم شایستە داراییەکانى بە رۆناڵدۆ دەدات، وەکو موچە و پارەى گرێبەستەکە، کە ئەوە وایکردووە رۆیشتنى رۆناڵدۆ نیمچە مەحاڵ بێت. .