گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەرووى کەمترین ژمارەى مردنى منداڵانەوە

هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەکە یەکەمە 

2020.04.07 - 14:46
هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەکە یەکەمە 
ناس کورد-   هەرێمى کوردستان لەروى کەمترین ژمارەى مردنى منداڵانەوە لەسەر ئاستى عێراق و ناوچەکە لە پلەى یەکەمدایە، ئەوەش بەپێی روپێوییەکى ئامارى هەرێم لەگەڵ رێکخراوى یونسێف. . مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەرى ئامارى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، هەر چوار ساڵ جارێک ئەو روپێوییە دەکرێت لەسەر ئاستى عێراق، بۆ ساڵى ٢٠١٨ دەرکەوتووە هەرێم ساڵانە کەمترین منداڵى لێ دەمرێت بەراورد بە پارێزگاکانى عێراق. . رونیشیکردەوە "بەپێی روپێوییەکە دەرکەوتووە ساڵانە لە هەرێم لەناو منداڵانى سفر بۆ یەک ساڵ لەهەزار منداڵ ١٥ حاڵەتى مردن تۆمار دەکرێت، هەروەها لەناو منداڵانى یەک بۆ پێنج ساڵ ١٧ حاڵەتى مردن تۆمار دەکرێت". . وتیشى "ئەو ژمارەیە بەراورد بە پارێزگاکانى دیکەى عێراق و ناوچەکەش کەمترینە، چونکە لە عێراق ساڵانە ٢٤ حاڵەتى مردنى منداڵ تۆمار دەکرێت". . مەحمود عوسمان هۆکارى ئەوەى گەڕاندەوە بۆ ئەوەى کە گرنگى بە تەندروستى دایک و منداڵان دەدرێت و منداڵان لەکاتى خۆیدا دەکوترێن و دایکانی دوگیانیش لەژێر رێنمایی پزیشکیدا منداڵیان دەبێت. .