گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند زانیارییەکى نهێنى بۆ بڵاوکردنەوە نیین

چین پزیشکەکانى ناچار کردووە بەرامبەر بە لەکارکەوتنى ئامێرەکانى پشکنین بێدەنگ بن

2020.04.07 - 13:33
چین پزیشکەکانى ناچار کردووە بەرامبەر بە لەکارکەوتنى ئامێرەکانى پشکنین بێدەنگ بن
ناس کورد- ئەگەرچی زۆربەی وڵاتانی جیهان ئۆباڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیەی ئێستا لە سەر ڕووی زەوی دەخەنە ئەستۆی چین، لە هەمانکاتیشدا چین تۆمەتبار دەکەن بە ناردنی ئامێری لەکارکەوتووی تایبەت بە پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو وڵاتانەی کە گیرۆدەی پەتاکە بوون. . بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی"لۆمۆند"ی فەرەنسی، دەسەڵاتدارانی چین لە کاتی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە شاری ووهان بە توندی هەڕەشەیان لەتیمە تەندروستییەکان کردووە کە نابێت سکاڵا دەربارەی بوونی کێشەی تەکنیکی لە ئامێرە پزیشکییەکانی تایبەت بە دۆزینەوە و پشکنینی ڤایرۆسەکە تۆمار بکەن. . ڕۆژنامە فەرەنسییەکە، ئاماژەی بەوە کردووە، هەر لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی توشبووانی پەتاکە لە چین ئامێرەکان نەیانتوانیوە بە شێوەیەکی ورد ئەنجامەکان دیاری بکەن و یەک لەدوای یەک لەکار کەوتوون. . ئەوەشخراوەتە ڕوو، دوای زیادبوونی حاڵەتەکانی لەکار کەوتنی ئامێرەکان، ژمارەی سکاڵاکان بە هەمان شێوە لەلایەن تیمە تەندروستییەکانی ئەو وڵاتەوە زیادیان کردوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی چین هەڕەشەیان لە تیمە تەندروستییەکان کردووە و داوایان لێکردون بە هیچ شێوەیەک ئەو بابەتە ئاشکرا نەکەن و بەکەسی ڕانەگەیەنن. . جاوفو، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی خۆپارێزی لە نەخۆشییە گوازراوەکانی چین، بە ڕۆژنامەی لۆمۆندی وتووە: "تیمە تەندروستییەکان بە شێوەیەکی بەردەوام حکومەتیان لەبێکەڵکی ئەو ئامێرانە ئاگادارکردووەتەوە پێیانوتوون کە ئامێرەکان ناتوانن کارەکانیان بە شێوەیەکی ورد ئەنجام بدەن". . ئەو بەرپرسە چینیە، بۆ ڕۆژنامە فەرەنسییەکەی ڕوونکردووەتەوە، ئامێرەکان لەساڵی 2004 ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە دۆزینەوەی ڤایرۆسی"سارس" توانیویەتی نەخۆشییەکە گەمارۆ بدات و نەهێڵێت ژمارەی توشبووان بەو پەتایە لە 186 کەس تێپەڕ بکات و ژمارەی مردوانیش لە32 کەس تێپەڕی نەکرد. جاو فو، ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتی چاودێریکردنی کى تیمێکى  تەندروستىی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ووهان ئاگادارکراوەتەوە کە ڤایرۆسێکی نامۆ و نەناسراو چەند کەسێکی توشکردوە و نازانن سەرچاوەکەی چییە و زۆر بەخێرایش بڵاودەبێتەوە. . دەربارەی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتدارانی چین لە سەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە، بەرپرسە چینییەکە بە ڕۆژنامە فەرەنسییەکەی وتوە "حکومەت هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە ئاگاداربووە". . ڕۆژنامەی لۆمۆند، لە ڕاپۆرەتەکەیدا ئەوەی خستوەتە ڕوو، دەسەڵاتدارانی چین بە ئەنقەست زانیارییەکانیان دەربارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان شاردوەتەوە لە هەمانکاتیشدا نەیانهێشتووە تیمە پزیشکییەکان بە هیچ شێوەیەک کەموکورتی و بێکەڵکی ئامێرەکانی تایبەت بەدۆزینەوە ڤایرۆسەکان ئاشکرا بکەن. . پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناو وڵاتانی جیهاندا، حکومەتی چین بە هەزاران ئامێری تایبەت بە دۆزینەوەی ڤایرۆسەکانی فڕۆشتە وڵاتانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و چیک، بەڵام لە دوایدا دەرکەوت کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو ئامێرانە لە کارکەوتوون و ئەنجامەکانیان بە ڕێژەی 80% داهەڵەی تێدایە بۆیە زۆربەی ئەو وڵاتانە ئامێرەکانیان گەڕاندوەتەوە چین. .