گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامۆژگارى هاووڵاتیان دەکات

گۆرانى و سەما و خۆشى..دوایین توشبووى کۆرۆنا لە واست نەخۆشخانەى جێهێشت

2020.04.07 - 12:04
گۆرانى و سەما و خۆشى..دوایین توشبووى کۆرۆنا لە واست نەخۆشخانەى جێهێشت
ناس كورد- تەواوى توشبوانى کۆرۆنا لە پارێزگاى واست چاکبوونەوە، دواى دەرچوونى دوایین توشبوو لە نەخۆشخانە. . عادل زرکانى بەرێوەبەرى شانەى قەیرانەکانى پارێزگاکە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە واست ١١ توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرابوون، کە دوانیان گیانیان لەدەستداوە، سەرجەم توشبووەکانى دیکە چاکبوونەوە و ڕەوانەى ماڵەوە کرانەوە. . لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکى دوایین توشبووى کۆرۆنا لەو پارێزگایە بڵاوکراوەتەوە، کەتێیدا دەردەکەوێت گەنجێکى توشبوو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت لەگەڵ وتنەوەى گۆرتانى میلـلى و سەماکردندا. هەروەها داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات خۆیان بپارێزن.   https://youtu.be/GF51Ry40txc NAS بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تا ئێستا ١٠٣١ توشووى کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٣٤٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٦٤ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.