گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خێزانێکى سێ کەسى لە دهۆک توشى کۆرۆنا بوون

2020.04.07 - 11:34
خێزانێکى سێ کەسى لە دهۆک توشى کۆرۆنا بوون
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان تۆمارکردنى سێ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە دهۆک ڕاگەیاند. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری دهۆک دەستنیشانکران. . ئاماژەى بەوەشکردووە، توشبووەکان خێزانێکن و پێکهاتوون لە دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لەکەڕەنتین دابوون. . لەاوەى چەند کاتژمێرێکدا هەشت توشبووى نوێ لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراون، کە سیانیان لە دهۆک و پێنجیان لە هەولێر بوون. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى، توشبووەکانى هەولێر پێکهاتوون لە،  ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منداڵێک لە گەرەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.