گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زورفى بەڵێنێکیداوە و ئەگەر هەیە لەگەڵ یەکێتى کۆبێتەوە

یەکێتی مەرجى خۆى بۆ پشتیوانى زورفى ڕادەگەیەنێت

2020.04.07 - 11:28
یەکێتی  مەرجى خۆى  بۆ پشتیوانى زورفى ڕادەگەیەنێت
ناس کورد - رۆژیار سیروان    یەکێتى نیشتیمانى کوردستان "دوو مەرجى  هەیە" بۆ پشتیوانیکردنى عەدنان زورفى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو، جەختیشدەکاتەوە ئەگەر متمانەى زۆرینەی دەنگی شیعەی بەدەستهێنا ئەوانیش متمانەی پێدەدەن. . تا ئیستا لایەنە کوردییەکان هەڵویستێکى یەکگرتویان پیشاننەداوە بەرانبەر عەدنان زورفى، لەکاتێکدا کارنامەى کابینەکەى خستووەتە بەردەم پەرلەمان و چاوەڕوانى کۆبوونەوەى پەرلەمانە بۆ متمانەدان بە کابینەکەى. . ئارێز عەبدوڵا ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی راگەیاند ، یەکێتی دوو مەرجی هەیە بۆ هەر کاندیدێک کە رادەسپێردرێت لە پێکهێنانی حکومەتی عێراق "یەکەمیان سەلماندنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانە، دووەمیان دەبێت هەڵوێستی سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەکبێت و رێکبکەوین لەسەر ئەو کاندیدە  ئیتر گرنگ نیە ئەو کەسە کێ دەبێت".  . وتیشی "تائێستا زورفی هیچ کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ یەکێتی ئەنجام نەداوە و پێمان باشە چاوەرێی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بکەین و پێکەوە بریارەکە بدەین، بەڵام  زورفی بەڵێنی داوە تەواوکەری کارەکانی عادل عەبدولمەهدی بێت کە بۆ کوردی ئەنجام داوە". . زورفى لەکارنامەى کابینەکەیدا جەختیکردووەتەوە لەسەر چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا، لەسەر بنەماى شەراکەت و لەچوارچێوەى دەستورى عێراقدا. . سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی سەکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی راگەیاند  "کورد پێویستی بە یەکدەنگیە بۆ ئەو بابەتە، لەکۆبوونەوەی پێنج شەمەی رابردووی مەکتەبی سیاسی بریاردرا زورفی بەشی شیعەیە ئەگەر زۆرینەی شیعەکان لەگەڵی بن و داخوازیەکانی کورد جێبەجێ بکات ئێمەش لەگەڵی دەبین" . . باسی لەوەشکرد ، لەبەرئەوەی سەرۆک کۆمار لەبەشی کوردە و سەرۆکی پەرلەمان بەشی سوونەکانە، ئێستا سەرۆکی حکومەت لە پشکی شیعەکان دەبێت و پێویستە لایەنە شیعەکان کۆدەنگیان لەسەر ئەو کاندیدە هەبێت ئەوکات وەک لایەنە کوردیەکان بیری لێدەکەنەوە بۆ پشتیوانی کردن لە عەدنان زورفی، بەڵام هەفتەیەکی لەبەردەمیدا ماوە و ئەگەر هەیە کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتی بکات بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە.