گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بازێکى گەورەیدا

2020.04.07 - 10:46
ژمارەى توشبووانى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بازێکى گەورەیدا
ناس کورد- ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بازێکى گەورەیدا و بەڕێژەیەکى گەورە رووى لەبەرزبونەوە کرد. . بەپێی ئەو ئامارانەى پەیمانگاى روبەرت كوخ بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیە گوازراوەکان بڵاویکردووەتەوە، لەماوەى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردوودا ٣٨٣٤ توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆمارکراون بەوەش ژمارەکە گەیشتووەتە ٩٩٢٢٥ توشبوو. . بەرزبوونەوەى ژمارەکە لەکاتێکدایە، لەماوەى چوار ڕۆژى ڕابردوودا ژمارەى توشبووان رووى لەکەمبونەوە کردبوو لەو وڵاتە. . بەپێی ئامارەکان، ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیان لەدەستداوە بەهۆى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە گەیشتووەتە ١٦٠٧ حاڵەت، دواى ئەوەى ١٧٣ حاڵەتى دیکەى گیان لەدەستدان تۆمارکراوە. . لەگەڵ بەرزبونەوەى ژمارەى توشبووندا، ئەڵمانیا رێوشوێنێکى نوێی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و هەر کەسێک هەوڵبدات لە شوێنە گشتییەکان لە کەسێکى دیکە نزیکبێتەوە غەرامە دەکرێت، کە بڕەکەى دەگاتە ٤٤٠ یۆرۆ (٤٧٥ دۆلار). . بەپێی رێوشوێنە نوێیەکان، کۆبوونەوەى زیاتر لە دوو کەس لە شوێنە گشتییەکان قە دەغەکراوە و دەبێت دورى نێوانیان لانى کەم مەتر و نیوێک بێت. . حکومەتى ئەڵمانیا فەرمانى بە هاوڵاتیان کردووە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بۆ کارى پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.