گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە لێدانى مارشى نیشتیمانى و زەنگى ئاگادارکردنەوە بەرەنگارى کۆرۆنا دەبێتەوە

2020.04.07 - 10:23
عێراق بە لێدانى  مارشى نیشتیمانى و زەنگى ئاگادارکردنەوە  بەرەنگارى کۆرۆنا دەبێتەوە
ناس کورد-   لیژنەى باڵاى تەندروستى نیشتیمانى لە عێراق چەند بریارێکى نوێی دەرکرد سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا، کە یەکێکیان پەخشکردنى مارشى نیشتیمانییە لەسەرجەم دەزگاکانى ڕاگەیاندن و لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوەیە. . لیژنەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕیارى یەکەمیان تایبەتە بە پەخشکردنى مارشى نیشتیمانى عێراقى لەسەرجەم دەزگاکانى ڕاگەیاندنى عێراق لەیەک کاتدا و لە کاتژمێر نۆى ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە لەلایەن بەرگرى شارستانییەوە لەهەمانکاتدا. . بڕیارى دووەمى لیژنەکە تایبەتە بە وەستان بۆ گیانى قوربانیانى کۆرۆنا لە عێراق و وڵاتانى عەرەبی و ئیسلامى و جیهان و خوێندنى سورەتى فاتیحە و نزاکردن بۆ چاکبوونەوەى توشبووەکان. . بەپێی بەیاننامەکە، لیژنەکە جەختیکردووەتەوە لەسەر گرنگیدانى حکومەت بە چارەسەرکردنى کاریگەرییە ئابورییەکانى کۆرۆنا یارمەتیدانى ئەوانەى داهاتیان سنوردارە. . ئەوە لەکاتێکدایە، ڕۆژى سێی ئەم مانگە، نوسینگەى عادل عەبدولمەهدى پیشنیازیکردبوو ڕۆژێکى نیشتیمانى دیاریبکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا و لێدانى زەنگى ئاگادارکردنەوە و مارشى نیشتیمانى لەسەرتاسەرى عێراق. .