گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى: پێنج توشبووى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران

2020.04.07 - 09:54
وەزارەتى تەندروستى: پێنج توشبووى نوێى کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى تۆمارکردنى پێنج توشبووى نوێى کۆرۆناى لەشارى هەولێر، بڵاوکردەوە. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران". . لەبارەى توشبووە نوێیەکان لە راگەیەندراوەکەدا ئاشbaاماژە بەوە کراوە، توشبووە نوێکان پێکهاتوون لە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و منداڵێک لە گەرەکی ٩٤ی باداوە، ھەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن". .