گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین؛ بۆ یەکەمین جار لە دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە.. هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى کۆرۆناوە تۆمارنەکرا

2020.04.07 - 09:22
چین؛ بۆ یەکەمین جار لە دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە.. هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى کۆرۆناوە تۆمارنەکرا
ناس کورد- بۆ یەکەمین جار و لە پێشهاتێکى نوێدا لەو کاتەوەى کە لە مانگى کانونى دووەمدا ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوڵاتى چین سەریهەڵدا، لە تۆمارى ڕۆژانەى ئەو وڵاتەدا هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تۆمارنەکرا. . بەگوێرەى راگەیەندراوێکى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى وڵاتى چین، لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لەسەرتاسەرى وڵاتى چین 32 توشبووى نوێ تۆمارکراوە کەسەرجەمیان لە دەرەوەى چینەوە گەڕاونەتەوە. . ئاماژە بەوەش کراوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا هیچ گیانلەدەستدانێک بەهۆى کۆرۆناوە نۆمارنەکراوە". . لە مانگى ئادارەوە ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە رووى لە کەمى کردووە بەڵام دوچارى شەپۆلێکى ترى تۆمارکردنى توشبووانى ڤایرۆسەکە بوو لەنێو ئەو هاووڵاتییە چینیانەى کە لەدەرەوەى چینەوە دەگەڕێنەوە و هەتا ئێستا نزیکەى هەزار توشبووى لەو جۆرە تۆمارکراوە. .