گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مافەکانى مرۆڤ: 180 هاووڵاتى عێراقى لە ئەڵمانیا گیریانخواردووە و داواى گەڕانەوەیان دەکەن بۆ عێراق

2020.04.07 - 08:40
مافەکانى مرۆڤ: 180 هاووڵاتى عێراقى لە ئەڵمانیا گیریانخواردووە و داواى گەڕانەوەیان دەکەن بۆ عێراق
  ناس کورد- ئەندامێکى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند "180 هاووڵاتى عێراقى کە زۆربەیان بۆ سەردانیکردنى پزیشک و نەخۆشخانە لەوڵاتەن گیریان خواردووە و داوایان کردووە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق". . عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "داواکارى چەند هاووڵاتییەکى عیراقیمان بەدەستگەیشتووە کە لە سەردانیکردنى پزیشک و نەخۆشخانەدا بوون لە وڵاتى ئەڵمانیا و لە ئێستادا گیریان خواردووە و داواى گەڕانەوە بۆ عێراق دەکەن". . وتیشى "ئەو هاووڵاتییانەى لەئەڵمانیا گیریان خواردووە نزیکەى 180 هاووڵاتى عێراقین و هانایان بۆ ئێمە بردووە تا داوا لە حکومەت بکەین بیانگەڕێنێتەوە بۆ وڵات". . بەیاتى داواى کرد بەزوویى دۆسیەى ئەو هاووڵاتییە گیرخوراوانەى ئەڵمانیا و وڵاتەکانى تر کۆتایى پێ بهێنرێت و لەکاتى گەڕانەوەیاندا هەرچی رێوشوێنێکى تەندروستى و خۆپارێزییە بگیرێتە بەر و پشکنینیان بۆ بکرێت.   .