گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی جیهانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئەفریقییەکان سەرکۆنەکرد

2020.04.06 - 23:26
تەندروستی جیهانی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئەفریقییەکان سەرکۆنەکرد
ناس کورد- ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بە توندی ڕەتیکردەوە کیشوەری ئەفریقیا بکرێت بە گۆڕەپانی تاقیکردنەوەی تایبه‌ت بە ڤاكسینه‌كانی دژە په‌تای کۆرۆنا، ئەو بانگەشانەشی سەبارەت بەو پرسە سه‌رەكۆنه‌كرد و به‌ "ڕه‌گه‌زپه‌رستی" وەسفیکرد. . ئەمڕۆ  دووشەممە، 6ی نیسانی 2020، ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌ ڤاكسینه‌كانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر دانیشتوانی وڵاتانی ئه‌فریقیا تاقیبكرێته‌وه‌". . ڕێكخراوەکە ئەوەى ڕوونکردەوە کە "ئه‌و پێشنیاز‌ەی کە ئەو دوو پزیشكە فەڕەنسییە کردووبوویان سه‌باره‌ت به‌ تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان له‌ ئه‌فریقا، پێشنیازێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ و په‌سه‌ندنه‌كراوه‌ بۆیە بەتووندی سەرەکۆنەی دەکەین". . پێشتر دوو پزیشكی فەڕه‌نسی ڕایانگه‌یاندبوو "ده‌كرێت ئه‌فریقا بكه‌ینه‌ گۆڕەپانی ئه‌و تاقیكردنەوانەی کە  تایبەتن بە ڤاكسینەکانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا". . یه‌كێك له‌و پزیشكه‌ فەڕه‌نسیانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ئەوەی وتبوو، "ده‌كرێت ڤاكسینه‌كان له‌ ئه‌فریقیا تاقیبكرێنه‌وه‌، چونكه‌ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ خۆیان ته‌ندروستییه‌كی باشیان نییه‌ و په‌تای گوازراوه‌ له‌نێویاندا به‌ربڵاوه‌". . ڕۆژی چوارشەممەى ڕابردوو ڕێكه‌وتی 2ی نیسان، لە تەلەفیزیۆنی فەرمی فرانس24 هەریەکە لە د.یان پاول و کامیلە لۆشت کە دوو پزیشکی بەناوبانگی فەرەنسان باسیان لەپەرەپێدانی ڤاکسینێکی خۆماڵی کرد بۆ توشبوانی کۆرۆنا و ڕایانگەیاند، "لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە و ئاماده‌یە بۆ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ". . لە درێژەی وتەکانیاندا ئاماژەیان بەوەداوە، بۆ یەکەم تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ لەپلانیاندایە لەسەر دانیشتوانی وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا تاقیبکەنەوە. . سەرەڕای سەرەکۆنەی وتەکانی ئەو بەرپرسە پزیشکیانەی فەرەنسا لەلایەن بەرپرسانی فەرمی وڵاتانی ئەفریقا، دیدیە درۆگبا ئەستێرەی تۆپی پێی کۆت دیڤوار و ئەفسانەی پێشوی یانەی چێلسی ئینگلیزی، ئەو وتانەی بە ڕەگەزپەرستی ناوبرد و وتی، "ئەفریقا تاقیگە نییە تا دەرزی و دەرمانی لەسەر تاقی بکرێتەوە". . ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ وێڕای هه‌وڵه‌ جیهانییه‌كان هێشتا كۆرۆنا بەردەوامە لە بڵاوبوونەوەی لەسەرگۆی زه‌وی و زیاتر لە ملیۆنێک و 328 هه‌زار کەسی گیرۆدەکردووە وزیاتر لە 73 هه‌زار کەسیش بە هۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.